وريا ماملێ: كتێبى کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

وريا ماملێ، ئامادەكارى كتێبى (كورد بوون) سەبارەت بە ناوەرۆكى ئەو كتێبە رايگەياند، "كتێبێكى فرە رەهەندە، توێژەرانى بوارە جۆراوجۆرەكان دەتوانن سوودى لێوەربگرن." هەروەها دەشڵێت، "ئەو زمانەی کە کتێبەکەی پێنووسراوە، وەک ئەو زمانەی ئێستامان ئوتوو نەکراوە."

ئەمڕ يەكشەممە (31/تەمووز/2022) وریا ماملێ ئامادەكارى، لەسەر كتێبى (کوردبوون) تايبەت بە نوچەنێتى رایگەیاند، "کتێبێکی فرە رەهەند، لەبەر ئەوەی لە زۆر ڕوانگەوە زانیاری گرینگ دەخاتە بەردەست توێژەران و لێکۆلەرانی بوارە جیاوازەکانی وەک، کۆمەڵناسی، کولتووری، مێژوو، جوگرافی، پەروەردە، هونەر، زمانەوانی، ڕامیاری".

سەبارەت بە کاری نووسەر لەم کتێبە، وریا ماملێ دەڵێت، "هەوڵم داوە ئەو بیرەوەرییانە لە فەوتان ڕزگار بکەم، کاری ساخکردنەوەکە بە ئەمانەتەوە كراوە، لەبەر ئەوەی ئەو بیرەوەرییانە تەنیا بەشێکی کەمە لە کۆی گشتی بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدە، بۆیە ناچاربووم بۆ بەدەستهێنانی ئەو قۆناغانەی ژیانی کاپیتان کە کەمی هەیە، بەشوێن سەرەداو و سەرچاوە جۆراوجۆرەکاندا بگەڕێم، ئیتر ئەو زانیارییانەی کە لەو قۆناغەدا دەستم کەوتووە هەموويم کۆکردۆتەوە، لە بەشێکی کتێبەکەدا بە ناوی (کاپیتان حەمەدی مەولوودی لە ناو دەق و سەرچاوەکاندا) دامناوەتەوە، کە زۆر کەسایەتی سیاسی، ئەدەبی، ئایینی، تەنانەت بەڵگەکانی ڕژێمی شا کە لەسەر کاپیتان دواون، دامناوەتەوە، هەوڵم داوە ئەو ڕوودانەى کە کاپیتان وەک مێژووی زارەکی باسیان دەکات، بەڵگەمەندیان بکەم  لەگەڵ دەیان سەرچاوەی تر، تا خوێنەر بەرچاو ڕوونی زیاتر هەبێت، ئەم کارە زانستێکی تازەیە لەسەر بنەماى خوێندنەوە بۆ مێژووی زارەکی، کتێبەکە دەباتە قۆناغێکی تازە کە دەکرێ لە کاری لێکۆڵینەوەی زانستیدا پشتی پێ ببەسترێ." 

دەربارەی پێشوازی خوێنەران لە کتێبەکەى، وریا ماملێ گووتی، "ئەم کتێبە بە جۆرێکە خوێنەر بە دوای خۆیدا ڕادەکێشێت و لەپڕ دەیباتەوە ناو ڕووداوەکانی (١٠٠) ساڵی پێش خۆی، ئەو زمانەی کە کتێبەکەی پێنووسراوە، وەک ئەو زمانەی ئێستامان ئوتوو نەکراوە، گۆڕانکاری بەسەر نەهاتووە، لەبەر ئەوە خوێنەرانی (کوردبوون) پێشوازییەکی جوانیان لێکرد، بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا دوو جار چاپ کرایەوە". 

کتێبی کوردبوون بيرەوەرى كاپيتان حەمەدى مەولووديە، كتێبێكى لە ماوەى رابردوو كەوتە بەردەستى خوێنەران، ئەو كتێبە لەسەر زۆربابەت زانیاری گرنگی خستووەتە بەردەست توێژەران و لێکۆلەران لە بوارە جیاوازەکاندا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین