توركيا وێستگەى ئەتۆمى بۆ بەرهەمهێنانى كارەبا دروست دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ يەكشەممە (31/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە كۆمپانياى ئۆكۆيۆى نيوكليرى سەر بە رووسياتۆم لە راگەيانێندراوێكدا روونيكردەوە، چوار كورەى ئەتۆمى لەسەر سەر دەرياى ناوەڕاست دروست دەكەين، بۆ ئەم مەبەستە واژۆكردنى گرێبەستى دروستكردنى ئەو كورانە لەگەڵ (TSM) كۆتاييهاتووە.
ئامانجى توركيا لە بەگەڕخستنى ئەو كوورە ئەتۆميانە بەرهەمهێنانى بڕى چوار هەزار و (800) ميگاوات كارەبايە لە پێش هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو.
پێشتر رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، وڵاتەكەى دوو وێزگەى ترى كارەبا لەگەڵ رووسيا دروست دەكات، چاوەڕوان دەكرێت بەهۆى ئەو چوار وێستگەيە لە (10%)ى كارەباى توركيا دابين بكات.
لە لایەكی ترەوە ماڵپەڕی (بلۆمبێرگ) بڵاویكردەوە، لە ماوەی سێ هەفتە رووسیا (15) ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان و وێستگەی ئۆكۆیۆ رەوانەی توركیا دەكات، بەگوێرەی زانیارییەكان پێنج ملیار دۆلار لە هەفتەی رابردوو رەوانەی توركیا كردووە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بەشی دووەم دەگاتە توركیا، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو بەشی كۆتایی بگاتە توركیا، بڕیارە ئەو وێستگەیە لە ساڵی داهاتوو ئامادەی كارپێكردن پێكردن بێت، ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی (2026) تەواو بێت.
توركيا هەوڵدەدات لە يادى (100) ساڵەى دامەزراندنى بچێتە ريزى ئەو وڵاتانەى كوورەى ئەتۆمى بۆ بەرهەمێنانى كارەبايان هەيە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment