نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمووز دیاری کرا کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، نوچه‌نێت

قارەمان مەولود سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدەکانی شاری هەولێر، لە لێدوانێک بۆ نوچەنێت گوتی، "نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە بۆ مانگى ته‌مووز دیاری کراوە کە لە 16هەزارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە 19هەزار دینار".

ئەمڕۆ سێشەممە دووی ئاب/2022 قارەمان مەولود ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی شاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نرخی موەلیدەی ئەم مانگەی شاری هەولێری راگەیاند، "نرخی یەک ئەمپێر بۆ ئەم مانگە 16بۆ 19هه‌زار دینار، لە هەمانکاتدا نرخی یەک کاتژمێر كاره‌باى موەلیدە (65) دینار بووە"

قاره‌مان مه‌ولود روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌تێكرایى، بۆ هەر رۆژێکیش نۆ کاتژمێر و نیو کارەبای موەلیدە دراوەتە هاووڵاتییان.

له‌ مانگى ته‌مووز به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاتر ده‌بێت، خاوه‌ن موه‌لیده‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌هۆى زیادبوونى نرخى گازوایل و خه‌رجییه‌كانى تر، ئێستا نرخى ئه‌مپێرێكى كاره‌باى موه‌لیده‌ گرانتر ده‌وه‌ستێته‌وه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین