له كتێبێكدا باس له‌و زه‌برانه ده‌كرێت كه تره‌مپ له كوردى داوه
له كتێبێكدا باس له‌و زه‌برانه ده‌كرێت كه تره‌مپ له كوردى داوه
نوچه‌نێت
كتێبى”جه‌نگ له‌سه‌رده‌مى تره‌مپ” له‌لایه‌ن پاتریك كۆبێرن نووسه‌رى به‌ریتانى نووسراوه، كۆبێرن به دۆستى كورد وه‌سف ده‌كرێت و له كتێبه‌كه‌یدا به‌شێكى تایبه‌تى بۆ سیاسه‌تى تره‌مپ به‌رانبه‌ر به كورد ته‌رخان كردووه، نووسه‌ر باس له زه‌برى تره‌مپ ده‌كات كه كوردستانى باشوور و رۆژئاواى داوه و ده‌ڵێ، “كورد هه‌میشه خیانه‌تیان لێ ده‌كرێت”.
پاتریك كۆبێرن نووسه‌رێكى ناسراوى به‌ریتانییه و شاره‌زایه له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ندان كتێبى له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه “جه‌نگ له سه‌رده‌مى تره‌مپ-War in the Age of Trump” دوایین كتێبى كۆبێرنه له‌م كتێبه‌دا باس له سیاسه‌تى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
ناونیشانى لاوه‌كى كتێبه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه: “رووخانى داعش، شكستى كورد، ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران”، وه‌ك له ناونیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، بابه‌تى سیاسه‌تى تره‌مپ به‌رانبه‌ر به كورد بابه‌تێكى گرنگى كتێبه‌كه‌یه. كتێبه‌كه له 10 به‌ش پێكهاتووه و به زمانى ئینگلیزى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده پاتریك كۆبێرن هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌كاریى بۆ سیاسه‌تى تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى مێژووى باس له هه‌موو رووداوه گرنگه‌كانى سێ ساڵ ده‌كات له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ تا كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له سێى كانوونى دووه‌مى 2020 .
سه‌نته‌رى جه‌زیره بۆ توێژینه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كى درێژى بۆ كتێبه‌كه كردووه. “نوچه‌نێت” ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ى تایبه‌ته به كورد له راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره وه‌رده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به تێڕوانینى كۆبێرن، سه‌نته‌رى جه‌زیره ده‌ڵێ، “وه‌ك زۆربه‌ى رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانى رۆژئاوا، كۆبێرن له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانى كورده له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێیوایه ئه‌گه‌ر رێگه به كورد بدرێت چاره‌نووسى خۆیان دیار بكه‌ن ئه‌وا ئاشته‌وایى ناوچه‌كه له ئێران و عێراق و توركیا ده‌خه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، بۆیه به گوته‌ى كۆبێرن كورد وه‌ك فه‌ڵه‌ستینیه‌كان هه‌میشه رووبه‌ڕووى خیانه‌ت ده‌بنه‌وه”.
ئه‌و نووسه‌ره باس له “خیانه‌تى تره‌مپ” له كورد ده‌كات و باس له هه‌ر دوو به‌شى باشوور و رۆژئاوى كوردستان ده‌كات. سه‌باره‌ت به كورده‌كانى رۆژئاوا پاتریك كۆبێرن ده‌ڵێ، “كورده‌كان له سووریا، له میانه‌ى شه‌ڕى داعش 11 هه‌زار چه‌كداریان له‌ده‌ست دا، كه‌چى تره‌مپ بێ به‌زییانه پشتى تێكردن و له كۆتاییه‌كانى 2019 گڵۆپى سه‌وزى بۆ هێزه‌كانى توركیا داگیرساند تا بچنه باكورى سوورییه‌وه كه له‌و كاته‌یشدا هێزه‌كانى سه‌ربه حكوومه‌تى سووریا به خێرایى له جووڵه‌بوون و ناوچه‌ى زیاتریان ده‌گرته‌وه”.
وێراى ئه‌وه‌ى نووسه‌ر له‌گه‌ڵ كورد هاوسۆزه و ره‌خنه‌ى له سیاسه‌تى تره‌مپ هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا و پێیوایه تره‌مپ بووه هۆى ئاژاوه‌ى زیاتر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه‌چى وه‌ك جه‌زیره ده‌ڵێ نووسه‌ر له زۆر شوێن سیاسه‌تى تره‌مپ به‌رانبه‌ر به كورد به واقیعى وه‌سف ده‌كات. كۆبێرن ده‌ڵێ، “ده‌بووایه رۆژێك له رۆژان ئه‌مریكییه‌كان له نێوان دوو ملیۆن كوردى سووریا و 80 ملیۆن تورك له توركیا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌مه‌یش پێویستییه‌كى به ژیرییه‌كى سیاسى زۆر نییه بۆ ئه‌وه‌ى پێشبینى بكه‌ین كه چ بڕیارێك ده‌ده‌ن”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش پێیوایه كورد له لایه‌ن تره‌مپه‌وه خیانه‌تى لێكراوه و شێوازى بڕیاردانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایش له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى ئاژاوه‌گێڕانه خراوه‌ته‌ڕوو.
پاتریك كۆبێرن پێیوایه حاڵى كوردى باشوور “به كورده‌كانى عێراق ناوى ده‌بات” له كورده‌كانى رۆژئاوا باشتر نییه، چونكه ئه‌وان له‌سه‌رده‌مى تره‌مپ تووشى نائومێدییه‌كى زۆر بوون و به‌هۆى خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان تووشى كێشه بوون.
پاتریك كۆبێرن باس له ریفراندۆم ده‌كات و پێیوایه كاته‌كه‌ى گونجاو نه‌بوو، باس له چه‌ندان هۆكاریش ده‌كات كه گوایه بوونه هۆى ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى ریفراندۆم گه‌وره‌تر بێت و به تایبه‌تى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 زیانێكى زۆرى به كورد گه‌یاندووه.
له‌سه‌ر سیاسه‌تى تره‌مپ له ته‌واوى ناوچه‌كه پاتریك كۆبێرن پێیوایه تره‌مپ كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات سنوورێكى بۆ تێوه‌گڵانى وڵاته‌كه‌ى له شه‌ڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داناوه، كه‌چى له راستیدا وا نییه، به‌ڵكو نه‌وه‌ك ده‌ستوه‌ردانى ئه‌مریكا له‌م شه‌ڕانه به‌رده‌وام بوو، به‌ڵكو شێوه‌یه‌كى ترسناكیشى به شه‌ڕه‌كان دا وایكرد ئاژاوه و نه‌بوونى تێڕوانێكى روون له سیاسه‌تى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ناوچه‌كه زیاد بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment