بۆ زەوییەکانى گوندى کۆرى دەست دەکرێت بە دانانى سەرەبلۆک کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، لە هەفتەى داهاتوو دەست دەکرێت بە دانانى سەرەبلۆک لە زەوییەکانى گوندى کۆرى.

ئەمڕۆ سێشەممە (دوو/ئاب/2022) پارێزگاى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "کارکردن بۆ زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکان."

هەر سەبارەت بەو زەوییانە ئاماژە بەوەدەکات، "لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر تیمێکی تایبەت ڕاسپێردرا بۆ دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری، هەفتەی داهاتوو تیمەکە دەست بەکار کردن دەکەن."

ئەوەش هاتووە، "هاوکات دوای دانانی سەرەبلۆک و دیزاینی پڕۆفایل و بەرزی و نزمی زەوییەکان هاوکات لەگەڵ وەرگرتنەوەی یەکەم وێنەی تۆماری زەوییەکان دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین