نهێنى ئەو مووشەكەى زەواهيرى پێ كوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

رۆژنامەى نيویۆرك تايمزى ئەمەريكى راپۆرتێكى سەبارەت بە جۆرى ئەو مووشەكەى لە كوشتنى ئەيمەن زەواهيرى، سەرۆكى رێكخراوى تيرۆرستى قاعيدە بەكارهێنرا بڵاوكردەکاتەوە.

بەگوێرەى بۆچوونى چاودێرانى ئەمەريكا زەواهيرى بە موشەكى جۆرى (RX9) بەشێوەيەكى زۆر ورد كراوەتە ئامانج، كە ئەو موشەكە تايبەتە بە كەمكردنەوەى زيانگەياندن بە دەوروبەرى لە كاتى بەكارهێنانى.

ئەو مووشەكە يە جۆرێكى نوێ دادەندرێت لە جۆرى هێڵفايەر (AGM-114)، زۆر بە وردى شوێنى مەبەست دەپێكێت، بەبێ تەقينەوە، ئەوەش وادەكات بەشێوەيەكى زۆر گەورە بازنەى ئامانجەكە بچووك بكاتەوە.

ئەو مووشەكە لە هەشتاكان وەك دژە تانك بەكار دەهێندرا، لەدواى رووداوى (11)ى سێپتەمبەر، لەرێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ بە ئامانجگرتنى تاك بەكاردەهێندرا.

پنتاگۆن و ئاژانسى ناوەندى هەواڵگرى ئەمەريكا ئەو مووشەكەيان لە كردەكانى سووريا و يەمەن و عێراق و ليبيا و سۆماڵ بەكارهێناوە.

مووشەكى (R9X) سەرەكەى ناتەقێتەوە، كێشى (45) كيلۆگرامە، لەكاتى بەكارهێنانى پێويستى بە زانيارى وردى هەواڵگرى هەيە و بەلێزەر ئاڕاستە دەكرێت.

مووشەكەكە شەش تيغ لەخۆى دەگرێت، چەند چركەيە بەرلە پێكانى ئامانجەكە لە مووشىەكەكە دەردەچن، بۆ ئەوەى هەر كەسێك لە ئامانجەكە نزيك بێت بيكوژن. 

بەگوێرەى راپۆرتە سەربازييەكان ئەو موشەكە تواناى ئەوەى هەيە زياتر لە (100) جۆر كانزا ببڕێت، لە سەردەمى باراك ئۆباما، سەرۆكى ئەمەريكا دروستكراوە، بە ئامانجى كەمكردنەوەى قوربانيانى سيڤيل لەكاتى چالاكييە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە هەموو جيهان.

ئەوەش بۆ بەكارهێنانيەتى دژ بە بەپرسانى رێكخراوە تيرۆرستييەكان، كە لەناو خەڵكى سڤيل خۆيان لە هێرشەكانى ئەمەريكا دەشارنەوە.

ئەيمەن زەواهيرى گەورەترين داواكراو بوو لاى ئەمەريكا، هۆكارى ئەوەش دەگەڕايەوە بۆ  رۆڵى لە رێكخراوى قاعيدە و رووداوەكانى  سێپتەمبەر ساڵى (2001).

زەواهيرى لەدواى كوژرانى ئوسامە بن لادن بووە بەرپرسى رێكخراوى قاعيدە، كە لە مانگى ئايار لە ساڵى (2011) لە پاكستان كوژرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین