ئاكپارتى ئۆپۆزسیۆن به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌شتیارانى عه‌ره‌ب تۆمه‌تبار ده‌كات تورکیە

نوچەنێت:

دواى ئەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا باسى لە زيادبوونى ژمارەى گەشتيارى وڵاتانى عەرەبى کرد بۆ تورکیا، ژمارەيەك گەشتيار رووبەڕووى توندتيژى بوونەوە، ئاكپارتيش ئۆپۆزيسۆن بەو هێرشانە تۆمەتبار دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (تورك پرێس) راپۆرتێكى بڵاويكردەوە لەسەرەتاى ئەو راپۆرتە هاتووە، دواى ئەوەى ئەردۆغان رايگەياند، زيادبوونى ژمارەى گەشتيارانى عەرەبى لەمساڵ دەبێتە بوژانەوەى ئابوورى وڵاتەكەمان. 

لەبەشێكى ترى ئەو راپۆڕتە هاتووە، لەدواى ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان هەندێك لايەن دەستبەجێ بەشێوەيەكى رەگەزپەرستانە لە چەند ناوچەيەكى دياريكراوى توركيا رووبەڕووى گەشتياران بوونەوە، پاڵنەرەكەشى ئەوەيە هەوڵدەدەن پاشەكشە بەكەرتى گەشتيارى بكەن، بەوەش دەتوانن رێگرى لە بووژاندنەوەى ئابوورى بكەن كە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو لە بەرژەوەندى ئاكپارتى دەبێت.

سەبارەت بە هەوڵەكانى حكومەتى توركيا بەگوێرەى ئەو راپۆتە هەرچەندە حكومەت دواكەوت لە رێگريكردن بەرانبەر هەندێك لەو دەستدرێژيیەكان، بەڵام هەندێك لەو كەسانەشى دەستدرێژيان كردبووە سەر گەشتيارەكان لەكاتى خۆيدا سزادران.

كەرتى گەشتيارى رۆڵى سەرەكى لە ئابوورى توركيا هەيە، ساڵانە داهى ئەو كەرەتە دەيان مليار دۆلارە، ئەوەش لەبەرژەوەندى پارتى فەرمانڕەوايە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین