مالیكى و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ جیا هه‌ڵوێستى خۆیان راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ جیا هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو، مالیكى نه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ و نه‌ قبووڵى ده‌كات، كه‌چى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پاڵپشتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كات.

شه‌وى رابردوو چوارى ئاب/2022 نوورى مالیكى له‌ تویتێكدا رایده‌گه‌ینێ ئه‌وان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پابه‌ندبوون به‌ میكانیزمه‌ ده‌ستوورى و یاساییه‌كان تاكه‌ بژارده‌یه‌ كه‌ عێراق له‌ قه‌یرانه‌كان دوور ده‌خاته‌وه‌.

مالیكى باس له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كات، كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داوای كردبوو، ده‌ڵێ، "به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌ ده‌بێت به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و كۆده‌نگى نیشتیمانى بێت".

هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ى مالیكى، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پاڵپشتى له‌ هه‌ر رێگه‌یه‌كى ده‌ستوورى ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ سیاسییه‌كان، به‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه‌".

دوێنێ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ راشكاوى رایگه‌یاند، پاڵپشتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كات كه‌ سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات. 

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆى قه‌یرانێكى سیاسییه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین