بە هۆى رووداوى هاتووچۆ دوو هاووڵاتى گیانیان لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى پێکدانى نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەهەڵگرێک لە سنوورى ناحیەى کەلەکچى، دوو هاوڵاتى گیانیان لەدەستدا و کەسێکى تریش بریندار بوو.

ئەمڕۆ شەممە (شەش/ئاب/2022) لەسەر سنوورى ناحیەى کەلەکچى ڕووداوێکى هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەگرێک ڕوویداو، بە وتەى پۆلیسى هاتووچۆى دهۆک ڕووداوە بەیانى زوو ڕوویداوە.

ئازاد تەها، وتەبێژى هاتووچۆى دۆهک سەبارەت وردەکارى ڕووداوەکە ڕاگەیاند، لە ئەنجامى ئەم ڕووداوە دوو هاووڵاتى گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سەرنیشنیێکى تریش بریندار بووە.

سەبارەت بە ناسنامەى ئەو دوو کەسەى گیانیان لەدەستداوە لە ڕووداوەکەى سنوورى کەلەکچى، ژن و منداڵێکن.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، کە بەپێى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى هاتووچۆى هەرێمى کوردستان، بە هۆى پێکدادانى هاتووچۆ، ئامارەکانى گیان لەدەستدان و برینداربوون لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین