لەم هەفتەیە (100) ملیار دینارى پارەى گەنمى جووتیاران دەگاتە هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى حکومەتى هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، لەم هەفتەیەدا، پارەى سێ ساڵى ڕابردووى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان دەگاتە بانکەکانى هەولێر و دەشڵێت، لە چەند ڕۆژى داهاتوو (208) ملیار دینارى دیکەش دەگاتە دەستمان.
دوێنێ شەممە (شەشى/ئاب/2022) کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە رووداوى ڕاگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە (100) ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران هی ساڵانی (2014، 2015، 2016) دەگاتە هەرێمى کوردستان و دوای رێکارەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزیرى بارزگانى و پیشەسازى ئاماژەى بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکەن لە چەند ڕۆژى داهاتوو، (208) ملیار دینارى تریش پارەى گەنمى جووتیاران لە بەغداوە بگاتە هەرێمى کوردستان.
لە چەند ساڵى ڕابردوو جووتیارانى هەرێمى کوردستان گەنم و جۆکانیان ڕادەستى سایلۆکانى سنوورى حکومەتى عێراقى کردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێک لە شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment