تورکیا ئامادە نییە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بە رووسيا بفرۆشێت تورکیە

نوچەنێت:

دواى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ئاشكرايكرد، ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا داواى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى كردووە، سەبارەت بەو لێدوانە سەلجوق بەيرەكدار، بەرێوەبەرى کۆمپانیاى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان رايگەياند، "ئێمە هاوكارى ئۆكراينا دەكەين و ئامادە نین فڕۆكە بە رووسيا بدەین."

ئەمڕۆ يەكشەممە (حەوتى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (تورك پرێس) بڵاويكردەوە ئيبراهيم كاڵن رايگەياند، "ڤلاديمێر پۆتين بە گاڵتەوە بە ئەردۆغانى گوتووە، تۆ فڕۆكەى بێفڕۆكەوان دەدەيت بە ئۆكراينا، ئەگەر بە ئێمەش بدەيت ئەوا ئێمەش خواستنى كڕينى ئەو فڕۆكانەمان هەيە."

سەبارەت بەو داواكارييە سەلجوق بەيرەكدار، سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانياى بايكار رەتیكردەوە نیازى پێدانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانیان بە ڕووسيا هەبێت، ئاماژەى بەوە كرد، "نە لەرابردوو پێمانداون، نە بڕياريشە لە داهاتوو پێيان بدەين، هيچ شتێكى لەو جۆە لە ئارادا نييە، چونكە ئێمە پاڵپشتى لە ئۆكراينا دەكەين، ئەوان لە پێناو سەربەخۆييان بەرگرى لە سەروەرى وڵاتەيان دەكەن."

پێش سەردانى ئەردۆغان بۆ رووسيا، ديمترى بيسكۆڤ، وتەبێژى كۆشكى كرملين رايگەياند، "بابەتى هاوئاهەنگى سەربازى لە كۆبوونەوەى نێوان هەردوو سەرۆك باس دەكرێت." 

كۆمپانياى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى بەهۆى كاريگەرى فڕۆكەكانى لە شەڕەكانى نێوان ئەرمينيا و ئازەربيجان و ليبيا و سووريا و ئۆكراينا، وايكردووە وڵاتانى جيهانى خواستيان لەسەر فڕۆكەى توركى زياد بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین