کتێبی شیعری کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

چنور نامیق، دواین کتێبى کتێبى شیعرى بە ناوى ، (کتێبی نایەمەوە بۆ ماڵی دڵ) بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، "ئەم بەرهەمە هەوڵ و ماندبوونى (10) ساڵى منە، کە (190) لاپەڕە پێکهاتووە."

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتی ئاب/2022) چنور نامیق شاعیر، دەربارەی بڵاو بوونەوەی کتێبی شیعری نایەمەوە ماڵی دڵ، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتی، "کتێبی نایەمەوە ماڵی دڵ، بەرهەمی ساڵی (2013 بۆ 2022) و ئەم کتێبە (11)هەمین کتێبمە کە بڵاوی دەکەمەوە".

سەبارەت بە دەقە شیعرییەکانی ئەم کتێبە (چنور نامیق)آ شاعیر دەڵێت، "ئەگەرچى من من خۆم باوەڕم نییە بە عەشقى ئەم سەردەمە نییە، بەڵام لە شیعرەکاندا پێناسەی عەشق دەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا مەبەستم ئەوە نییە عاشقی کورێک بیت یاخود عاشقی شتێکی تایبەت بی، بەڵام عەشقی دایک نیشتمان خوشک کەسووکار دەگرێتەوە، من دوای خوێندنەوەی چل رێساکەی عەشق (ئەلیف شەفەق)کە تێیدا باسی مەولانا و جەلالەدینی رۆمی، شەمسی تەبرێزی دەکات، عەشق لای من شتێکە کە بەرجەستە نابێت، بەردەوام مرۆڤ بەدواوەیەتی دەیەوێت تاسەی لێ بشکێت، زۆر مەجازی و گەورەترە لەوەی کە دووکەس بەیەک بگەن، بریتییە لەوەی هەمیشە خورپەیەک لە ناختە".

سەبارەت بە بەرهەمى داهاتووى گووتیشى"من چەندین شاکارم خوێندۆتەوە، وەکو زۆلەکەی ئەستەنبوڵى (ئەلیف شەفەق) ، چل رێساکەی عەشق، بەڵام جاری بڵاوم نەکردۆتەوە، لەگەڵ زۆر کتێبی تریش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین