سه‌در  په‌یامێكى تر بڵاوده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى ئه‌وه‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتى كرده‌وه‌، پرۆسه‌ى سیاسى به‌ڕێوه‌ناچێت، تا په‌رله‌مان دانیشتنى ئاسایى خۆى نه‌كاته‌وه‌، سه‌در په‌یامێكى كورت بڵاوده‌كاته‌وه‌ و سوێند ده‌خوات كه‌ جارێكى تر رێگه‌ نادات "گه‌نده‌ڵ" ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نۆى ئاب/ 2022 موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در  له‌ تویته‌ر په‌یامێكى زۆر كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ به‌ ناوى "ئاماژه‌" تێیدا سوێند ده‌خوات كه‌ نابێت كه‌سى گه‌نده‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و ئاماده‌یش نییه‌ پاڵپشتى گه‌نده‌ڵ بكات". سه‌در له‌ كۆتایى په‌یامه‌كه‌ وه‌ك "نه‌وه‌ى ئیمام حوسێن" خۆى ناساندووه‌.

دوێنى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ گرژیى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در هه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌ سه‌در داواى كردووه‌، هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند و گوتى، "نه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و نه‌ گۆڕینى سیسته‌م و نه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌، بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ناكرێت".


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین