هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى سپى ئاشكرا ده‌كرێت کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، نوچه‌نێت

شێرکۆ جەودەت ئه‌ندامى لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ نوچەنێت گوتی، "حكومه‌ت بڕیاری داوە کە پاڵپشتی بۆ نەوتی سپی نەهێڵێت و بیبڕێت، ئەمە وایکردووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی سپی، تەنیا بە نرخی هاوردەکراو بێت و تێچوویه‌كى زۆری لەسەر بێت".

ئەمڕۆ سێشەممە نۆی ئاب/2022 شێرکۆ جەودەت، ئەندامى پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت سەبارەت بە نرخی نەوت کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە گوتى، " هۆکارەکەی ئەوەیە لە ساڵی (2016) وە حکومەت بڕیاریداوە کە پاڵپشتی بۆ نەوتی سپی نەهێڵێت و بیبڕێت، ئەمە وایکردووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی سپی، تەنیا بە نرخی هاوردەکراو بێت و تێچوویه‌كى زۆری لەسەر بێت، ئەگەرنا حکومەت زۆر بە ئاسانی دەتوانێت نەوتی سپی دابین بکات بۆ پاڵاوگەکانی (کەلەک و بازیان) و ئەوانیش دەتوانن نەوتی سپی ماڵان دابین بکەن".

دەربارەی ئەوەی بۆچی نەتوانراوە حکومەت نەوتی سپی دابین بکات، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "حکومەت کە ئەمە ناکات، بۆ سوودمەندبوونی ئەو دەسەڵاتدارانەیە کە هاوردەی نەوتی سپی دەکەن یان نەوتی سپی بەرهەم دەهێنن، چونکە نرخەکەی بەرزە".

ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى سپى له‌ بازاڕى هه‌ولێر، به‌ 240 هه‌زار دینار بوو. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پله‌ى گه‌رما هێشتا له‌ 45 پله‌یه‌، بۆیه‌ هاووڵاتیان ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ چه‌نده‌ له‌ زستان نزیكببنه‌وه‌، نرخه‌كه‌ى به‌رزتر ببێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین