ئەردۆغان داواى هاوكارى ئابوورى لە سەرۆكى رووسيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

بەهۆى دۆخى ناسەقاميگرى ئابوورى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى ئەو وڵاتە داواى لە ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا كردووە پێش هەڵبژاردن وڵاتەكەى پێويستى بەوەيە لەڕووى ئابوورييەوە هاوكاريى بكات.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بەگوێرەى راپۆرتێكى بلۆمبێرگ، لە كۆبوونەوەى هەينى رابردووى نێوان سەرۆكى رووسيا و توركيا ئەردۆغان داواى لە پۆتين كردووە، لەبرى كڕينى گازى رووسى بە دۆلار ليرەى توركى دەدات، ئەوەش لەپێناو سەقامگيرى ئابووریى وڵاتەكەيەتى.

بەگوێرەى ئەو راپۆرتە ئەو گۆڕانكارييە دەبێتە هۆى جێگيربوونى بەهاى ليرەى توركى و رێگرى دەكات لە زيادبوونى نرخەكان، لەبەرانبەردا ئەنقەرە ناچێتە پاڵ ئەو سزايانەى وڵاتانى رۆژئاوا بەسەر رووسيا سەپاندووە.

ئەو هەوڵانەى سەرۆكى توركيا لە كاتێکدايە لە ساڵى رابردوو ليرەى توركى بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزى كە لە (20) ساڵى رابردوو، هاوشێوەى نەبووە، بەوەش ژمارەى پێوانەيى تێپەڕاند.

لەدواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، توركيا پەيوەندييەكانى خۆى لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بەشێوەيەكى هاوسەنگ راگرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین