چاره‌سه‌رى شه‌قبوونى پاژنه‌ى پێ تەندرووستی

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر

شه‌قبوونى پاژنه‌ى پێیه‌كان كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستییه‌ و تووشى زۆرێك خه‌ڵك ده‌بێت، جیا له‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك هۆكارى هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ریش هه‌یه‌ كه‌ لێره‌دا باسى یه‌كێكیان ده‌كه‌ین.

ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌ كورتى باسى شه‌قبوون و قڵشبوونى پاژنه‌ى پێ بكه‌ین، ئه‌وا ده‌ڵێین كۆمه‌ڵێك هۆكارى هه‌یه‌، له‌وانه‌: وشكبوون، گه‌ڕان به‌ پێى په‌تى، قه‌ڵه‌وى، شووشتن به‌ ئاوى زۆر گه‌رم، تووشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌.

كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌رى هه‌یه‌، جیا له‌ دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ "واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجامى نه‌خۆشییه‌كى تر بێت"یه‌كێك له‌و گیراوانه‌ له‌ رۆژنامه‌ى "الیوم السابع"ى میسڕى باس كراوه‌.

گیراوه‌كه‌ له‌مانه‌ پێكدێت: هه‌نگوین، شیر، ئاوى پرته‌قاڵ.

چۆنیه‌تى ئاماده‌كردن و به‌كارهێنان: دوو كه‌وچكى گه‌وره‌ شیر و كوپێك هه‌نگوین و ئاوى نیو پرته‌قاڵ بهێنه‌. شر و هه‌نگوینه‌كه‌ بكه‌ سه‌ر ئاگرێكى كز، ئینجا ئاوى پرته‌قاڵى تێبكه‌، دواتر دایبنێ تا سار ده‌بێته‌وه‌ و رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى 40 خووله‌ك پاژنه‌ى پێیه‌كانتى پێ چه‌ور بكه‌ و دواتر به‌ ئاوێكى شیلتێن پێیه‌كانت به‌ جوانى بشۆ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین