كازمى: ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵیش بخایه‌نێ هه‌ر گفتوگۆ باشتره‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ى دانانى به‌ردى بناغه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مووسڵ له‌ وتارێكدا گوتى، "گفتوگۆیه‌ك بۆ ماوه‌ى هه‌زار ساڵ بخایه‌نێ، باشتره‌ چركه‌ساتێك به‌ریه‌كتر بكه‌وین".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/ئاب /2022 مسته‌فا كازمى سه‌ردانى مووسڵى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مووسڵ دابنێ، له‌ وتارێكدا له‌ كاتى رێوڕه‌سمه‌كه‌ مسته‌فا كازمى گوتى، "هیوا ده‌خوازم هه‌مووان به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ هێزه‌وە كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى بنبه‌ستى سیاسى و په‌نابردنه‌ به‌ر گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رى ناكۆكییه‌كان، كه‌ هیچ بژارده‌یه‌كمان نییه‌ گفتوگۆ نه‌بێت".

دواتر كازمى گوتى، "گفتوگۆیه‌ك بۆ ماوه‌ى هه‌زار ساڵ بخایه‌نێ، باشتره‌ چركه‌ ساتێك وه‌ك عێراقى به‌ریه‌كتر بكه‌وین".

له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار مسته‌فا كازمى بانگه‌وازى بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاندنى نیشتیمانى بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سیاسى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین