مەسرور بارزانى: ئەبوبەکر حەسەن بەنووسین داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد کولتوور

نوچەنێت:

بەکر حەسەن، نووسە ر و توێژەرى بوارى فەلسەفە شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دواییکردووە. مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى سەرەخۆشى دا دەڵێت، "ئەبوبەکر حەسەن جاف بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/ئاب/2022) سەبارەت بە هۆکارى کۆچى دواییکردنى، سەرباز ساڵح، هاوڕێکى ئەبوبەکر حەسەن بە رووداوى ڕاگەیاند، دوومەڵێکی ئاسایی لە قاچی دروستببوو، رۆژی (8)ی ئاب، لە نەخۆشخانەیەکى سلێمانی نەشتەرگەیی بۆ کرا، بەڵام نەهاتەوە هۆشی خۆی و لە کۆمادا مایەوە تاوەکو کۆچی دواییکردووە.

مەسرور بارزانى، بەو بۆنەیەوە پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەکەى دەکات و تێیدا هاتووە، "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف-م بیست، کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد."

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین