ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق : 280 وه‌زیر و به‌رپرسى باڵا به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبارن
نوچه‌نێت
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق رایگه‌یاند، 39 وه‌زیر و پله‌ى هاوشانى وه‌زیر، له‌گه‌ڵ 241 به‌رپرسى تايبەت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبارن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/ئاب/2022 ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند، له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 34 هه‌زار و 209 حاڵه‌تى ئاگاداركردنه‌وه له گه‌نده‌ڵى هه‌بووه، روونیشى ده‌كاته‌وه ده‌سته‌كه توانیویه‌تى به بڕى تریلیۆنێك و 773 ملیار دینار له سامانى به‌هه‌ده‌رچوو بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه.
جگه له‌مه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى، 731 فرمانى گرتنى ده‌ركردووه، نزیكه‌ى 396 بڕیار جێبه‌جێكراون، كه هه‌شت بڕیاریان بۆ وه‌زیر و هاوشانى پله‌ى وه‌زیریى بوون، 53 بڕیاریش بۆ پله‌ى تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان بووه.
به پێى راپۆرتى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه ساڵانه بڵاوده‌كرێته‌وه، چه‌ند ساڵێكه عێراق له گه‌نده‌ڵى له ریزى پێشه‌وه‌یه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment