دیوانی شیعرى کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

نیشتیمان عەبدولقادری شاعیر، دیوانە شیعرێک بە ناوى (نیشتیمان) بڵاودەکاتەوە و سەبارەت بە ناوەڕۆکەکەشى بۆ نوچەنێت دەڵێت، "دیوانی نیشتیمان، حەز و تەقەڵایەکی دڵ گەرمانەی تێدایە بۆ مرۆڤبوون ".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/ئاب/2022) نیشتمان عەبدولقادر شاعیر، دەربارەی دیوانە شیعرییەکەی نیشتمان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، "ئەمە یەکەم دیوانی شیعری منە، کە لە (187) دەق پێکهاتووە لە نێوان شیعری کورت و درێژ".

دەربارەی ناوى دیوانە شیعرییەکەى، شاعیر ئاماژە بەوە دەکات، "ناوی دیوانەکە بەناوی (نیشتمان)ـە بەناوی خۆمەوەیە، بەواتای کەسایەتییەکە خۆی، هیچ ناوێکی ترم بۆ دانەناوە بەو مانایە نییە کە شیعرەکان نیشتمانی بێت یاخود کوردایەتی یا بۆ دایک یا شتێکی تر".

 نیشتمان عەبدولقادر گووتیشى، "لە چاپخانەی کارۆ  چاپێکی شایستەی بۆ کراوە، شێرزاد حەسەن، نووسەرى ناسراوى هەرێمى کوردستان دەربارەى ئەم کتێبە دەڵێت: یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەم دیوانە ئەوەیە، کە لە کۆی دۆخە نالەبارەکانی سۆزداری، نە دادگایی کردن دەبینین و نە تاوانبار کردن، بگرە  بایی ئەوەندە ئاگایی و ئارامی تێدایە کە شاعیر و کارەکتەرەکانی هیچ دەمامکێکیان نییە، حەز و تەقەڵایەکی دڵ گەرمانەی تێدایە بۆ مرۆڤ بوون، نەک تێر بوون یان مێ بوون".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین