ئايا قەبارەى هەناردەى توركيا دەگاتە (300) مليار دۆلار؟ شیکاری

نوچەنێت:

دواى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ چەند وڵاتێكى ناوچەكە و كرانەوەى دەرگاى ئەو وڵاتانە بەڕووى بازاڕەكانى تورکیا كرايەوە، بۆيە هەوڵدەدات ئەمساڵ رێژەى هەناردەى بگاتە (300) مليار دۆلار.

خەليل ئۆزۆن، پسپۆڕى ئابوورى بە دوورى نازانێت توركيا بتوانێت ئەمساڵ قەبارەى هەناردە بگەینێتە ئەو ڕێژەیە. سەبارەت بە ئاستى هەناردەى توركيا رايگەياند، "توركيا دەتوانێت ئەمساڵ ئەو بڕە هەناردە بكات، بەهۆى ئەوەى بەرههێنانى سەربازى و كشتوكاڵى زياتر بووە، هەروەها داتاكانى وەزارەتى بازرگانى ئاماژە بەوە دەكەن لە نيوەى يەكەمى ئەمساڵ بڕى هەناردەيان لە ساڵى دارايى گەيشتۆتە (125) مليار دۆلار، ئەوەش پێش پێگەيشتنى بەرهەمى كشتوكاڵى و زيادبوونى خواست بوو لەسەر پێداويستى و جلوبەرگ و چەكى توركى.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو پسپۆڕە توركيە دەڵێت، "كردنەوەى چەند بازارێكى نوێى  و گەڕانەوەى توركيا بۆ هەندێك بازاڕى ناوچەكە بۆتە هۆى زيادبوونى هەناردەى كاڵاكانى ئەو وڵاتە."

ساڵى رابردوو توركيا بايى (225) مليار و (368) مليۆن دۆلار كاڵاى رەوانەى دەرەوە كرد، ئەو بڕە بەراورد بە ساڵى (2020) نزيكەى لە (33%) زيادى كردبوو، بەوەش كورتهێنانى بازرگانى بۆ (7.8%) دابەزاند، لە ساڵى (2021) بەراورد بە ساڵى (2020) (49) مليار و نۆ مليۆن دۆلار پاشەكشەى كرد، رێژەى هاوردە بۆ (83.1%) بەزبۆوە، بەڵام ئەمساڵ خواست لەسەر هەناردەى كاڵا زۆر زياترە، بەتايبەت توركيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى كەنداو ئاسايى كردۆتەوە.

سەبارەت بە خاڵى لاوازى توركيا ئۆزۆن پێيوايە، هاوردەكردنى گاز و نەوت خاڵى لاوازى توركيايە، كە ساڵانە باى (50) مليار دۆلار هاوردەكات.

رەجەب تەيب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەى كرێكارانى كۆمپانياى پيشەسازى لە ويلايەتى قەيسەرى ئاماژەى بەوە كرد لە نيوەى يەكەمى ئەمساڵى بازرگانى باى زياتر (126) مليار دۆلار كاڵايان هەناردكردووە، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە لە كۆتايى ئەمساڵ دەگاتە (300) مليار دۆلار. 

بەرزبوونەوەى ئاستى هەناردەکردن، هيواكانى توركيا بەهێز دەكات كە خەونى ئاستى هاوردەى بگاتە بەو ژمارەيە کە هەوڵى بۆ دەدات، بەگوێرەى يەكێتى هەناردەكانى ئامێرەكان لە توركيا هەناردەى ئامێرەكان لە نيوەى يەكەمى ئەمساڵ گەيشتۆتە (12) مليار (500) مليۆن دۆلار، ئەوەش بەراورد بە ساڵى رابردوو (7.9%) بەرزبۆتەوە.

لە نيوەى يەكەمى ئەمساڵ بەهاى هەناردەى ئۆتۆمبێلى نەفەر هەڵگر چوار مليار و (590) مليۆن (207) دۆلار بوو، كە بۆ (97) حەوت وڵات رەوانەكراوە، بەراورد بە ساڵى رابردوو بە رێژەى لە (2%) بەرزبۆتەوە، بەگوێرەى داتاى كۆمەڵەى كارگەكانى دروستكردنى ئۆتۆمبێل لە توركيا لە مانگى كانوونى دووەم بۆ مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ (649) هەزار و (311) ئۆتۆمبيل دروستكردوە، لە نيوەى يەكەمى ئەمساڵ رێژەى هەناردەى گەيشتۆتە لە (12.1%).

هەناردەى بەرهەمى مۆبيلياتى توركيا بازدانێكى بەخۆيەوە بينى، بەگوێرەى لێدوانى عەلى جان زۆران، لە نيوەى يەكەمى ئەمساڵ بە رێژەى لە (30%) زيادى كردووە، بە بڕى چوار مليار و (100) مليۆن دۆلار فرۆشراوە، ئەوەش تۆماركردنى بەرزترين رێژەى ئەو كەرتەيە.

كەرتى كشتوكاڵى توركيا پشكى شێرى هەيە، لە شەش مانگى يەكەمى ئەمساڵ ژمارەى پێوانەيى تێپەڕاندووە گەيشتۆتە (16) مليار و (461) مليۆن دۆلار.

بەرهەمى پيشەسازى بۆتە هۆى بەرزبوونەوەى هەناردەى توركيا، ئەو كەرتەش لە شەش مانگى يەكەم ئەمساڵ گەيشتۆتە (94) مليار دۆلار، ئەوەش برزترين ژمارەيە لە مێژووى فرۆشى بە دەرەوە، رێژەكەى گەيشتۆتە (74.8) بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى رابردوو لە (19%) زيادى كردووە.

ئيسماعيل گولە، سەرۆكى ئەنجوومەنى هەناردەكارانى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە ئامانجى وڵاتەكەى ئەوە تا ساڵى (2023) هەناردەى بگاتە (300) مليار دۆلار.

گولە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە بەهۆى ئەو گۆڕانكارييە نوێيانەى جيهان، ئامانجانە كەرتى هەناردە و بازرگانى بگاتە (300) مليار دۆلار، پاشان بەرزى بكەينەوە بۆ ساڵى (2026) بگاتە (400) مليار دۆلار، لە ساڵى ساڵى (2030) بگات بە (500) مليار دۆلار، ئەگەر دۆخى نێودەوڵەتى گونجاو بێت، ئەو ئامارانە ئەگەرى بەديهاتنيان هەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین