توركيا ئايین بۆ سنوورداركردنى ئينتەرنێت بەكاردەهێنێت شیکاری

نوچەنێت:

لەو ساڵانەى رابردوو بە پاساوى پارێزگارى لە بەها ئايینى و ئەخلاقى خێزانييەكانى وڵاتەكەى، حكومەتى توركيا چاودێرى خستۆتەسەر تۆڕەكانى ئينتەرنێت.

لە نوێترين هەوڵدا نووسينگەى داواكارى گشتى لە ئيستەنبۆڵ دژ بە ماڵپەڕى (Spotify) بۆ بڵاكردنەوەى مۆسيقا دەستيان بە لێكۆڵينەوە كردووە، نووسينگەى داواكارى گشتى ئاماژە بەوە دەكات ئەو ماڵپەڕە رەزامەندى لەسەر هەندێك گۆرانى دەربڕيووە دژ بە بەها ئاينييەكان و بەرپرسانى وڵاتەكەمانە.

بڕيارى لێكۆڵينەوە لەو ماڵپەڕە لەدواى ئەوە هات، فەرمانگەى پەيوەندييەكانى سەرۆكايەتى توركيا چەندين سكاڵاى رەوانەى داواكارى  گشتى كرد، كە ليستى گۆڕانييەكانى ئەو ماڵپەڕەى لەخۆ گرتبوو،  كە بە بۆچۆنى فەرمانگەى داواكارى لە سواكايەتى بەها ئاينيیەكانى تێدايە ئەوەش دەبێتە بەهێزبوونى ئيسلامۆفۆبيا.

هەر بەگوێرەى سكاڵاكانى فەرمانگەى پەيوەندييەكانى سەرۆكايەتى هەندێك لەو گۆرانيايانە سوكايەتييە بە بەرپرسانى وڵات، بەڵام بەگوێرەى ئەو زانياريانەى كە لە راپۆرتەكە هاتووە هەندێك لە گۆرانييەكان ئەوانەن كە رەجەب تەيب ئەردۆغان لە كاتى خواردنەوەى راكى گوێيان لێدەگرێت.

لەلايەكى ترەوە لە چەند رۆژى رابردوو، ئەنجوومەنى باڵاى راديۆ و كەناڵە ئاسمانييەكان لە توركيا لێكۆڵينەوەى لەگەڵ ( Jurassic World Camp Cretaceous) لە بەكارهێنەرى نێتفلێكس كرد، كە كەسانى هاوڕگەزبازى لەخۆى گرتبوو، لە لايەكى تريشەوە دادگاى توركيا نێتفلێكسى سزادا ساڵى رابردووش  فەرمانى كرد فيلمى (More the Merrier) لابدات، بە پاساوى ئەوەى ئەو فيلمە برەو بە هاورەگەزبازى دەدات.

تۆركيا رووبەڕووى تۆمەتى رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ بۆتەوە، پێشێلى ئازادى رادەڕبڕين دەكەن، لە مانگى نيسانى (2017) ماڵپەڕى (ئينسكلۆپيديا)يان داخست، بە پاساوى ئەوەى دوو لاپەڕەى تێدايە بەناوى (تيرۆرێك دەوڵەت پاڵپشتى دەكات) و (دەستوەردانى دەرەكى لە جەنگى ناوخۆيى سووريا) ئەوەش ئاماژە بوو بۆ هەبووى پەيوەندى لە نێوان دەسەڵاتدارانى توركيا و چالاكى تيرۆرستى.

لە ساڵى رابردوو توركيا چەندين پێگەى تۆڕە كۆماڵاتييەكانى لە فەيسبووك تويتەر قەدەغەكرد، بە پاساوى ناڕەزاييەكان و هێرشە تيرۆرستييەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین