ته‌نگژه‌ى به‌غدا كاریگه‌رى بۆ سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/ئاب/ 2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له‌سه‌ر كاریگه‌ریى ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق بۆ سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆچوونى به‌رپرسان و شاره‌زایه‌كى یاسایى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رهاتوو ته‌نگژه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كاریگه‌رى بۆ سه‌ر مووچه ده‌بێت و حكومه‌ت ناتوانێ هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكات.
حكومه‌ت به‌م بارودۆخه‌ى ئێستا
ته‌نیا ده‌توانێ مووچه‌ى چوار مانگى تر بدات
نه‌عیم عه‌بودى ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و به‌رپرس له جووڵانه‌وه‌ى سادقون كه سه‌ربه میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه له‌سه‌ر كاریگه‌رى ته‌نگژه‌ى سیاسى بۆ خه‌رجكردنى بودجه ده‌ڵێ، "سه‌باره‌ت به بودجه، ئێمه له به‌رده‌م بۆشاییه‌كى یاسادانانین، كۆنه‌بوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ى ته‌واوى توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌وسه‌تێنێ. چونكه ماده‌ى 13 له یاساى كارگێرى دارایى چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى رێكنه‌خستووه، له حاڵه‌تێكدا كه دوو ساڵ به دواى یه‌كه‌وه، بودجه نه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نیا باسى یه‌ك ساڵى كردووه".
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت جه‌مال ئه‌سه‌دى شاره‌زا له یاسا ده‌ڵێ، "ده‌قێكى یاسایى له یاساى كارگێرى دارایى نییه، رێگه‌بدات به هیچ خه‌رجییه‌كان له یه‌كه‌كانى خه‌رجكردن، دواى ته‌واوبوونى ساڵێكى دارایى، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ساڵه بودجه‌ى نییه" جه‌مال ئه‌سه‌دى له قسه‌كانى به‌رده‌وم ده‌بێت و ده‌ڵێ، "بۆیه ئێمه له‌به‌رده‌م بۆشاییه‌كى یاسایین، كه تێیدا ته‌واوى خه‌رجییه‌كان ده‌وه‌ستن، له‌نێویشیاندا مووچه تا كانوونى دووه‌مى ساڵى 2023 ئه‌ویش ده‌وه‌ستێ".
ساڵى رابردوو "2021" دواى مشتومڕێكى زۆر عێراق توانى بودجه‌ى گشتى له 31ى ئادار په‌سه‌ند بكات، ئه‌مساڵ تا ئێستا هیچ بودجه‌یه‌ك نییه، به‌ر له‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى سیاسى قووڵ ببێته‌وه و سه‌درییه‌كان له په‌رله‌مان بكشێنه‌وه، حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى له حكومه‌ت كرد، پڕۆژه‌ى بودجه‌ى گشتى ئاماده بكات، به‌ڵام ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌م داوایه هه‌بوو، به بیانووى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێ بودجه دابنێت، له برى ئه‌وه حكومه‌ت پڕۆژه‌ى پاڵپشتى فریاكه‌وتنى ئاسایشى خۆراكى نارد، ئه‌ویش له لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى ره‌تكرایه‌وه. ئه‌مجاره لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان هه‌مان یاساى پێشكه‌ش كرد و له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا. به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه حكومه‌ت زیاتر له 25 تریلیۆن دینارى له‌به‌رده‌ست ده‌بێت.
حكومه‌تى عێراق ناتوانێ
به خه‌رجى 1/12 دووساڵ بێ بودجه به‌ڕێ بكات
له مانگى رابردوویشه‌وه به هۆى مانگرتنى سه‌درییه‌كان و هه‌ڵكوتانیان بۆ سه‌ر په‌رله‌مان دانیشتنى په‌رله‌مان وه‌ستاوه، تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه و حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هاتووه، بۆیه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بودجه‌ى ئه‌مساڵ نییه، پێشبینى ده‌كرێت وه‌ك ساڵى 2020 و 2014 ، عێراق بۆ 2022 بێ بودجه‌ى گشتى بێت.
هه‌فته‌ى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دووپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا حكومه‌ت ناتوانێ هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكات، به‌ڵام كازمى باسى مووچه‌ى نه‌كرد، به‌ڵكو بێ توانایى حكومه‌تى له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى خسته‌ڕوو له حاڵه‌تێك كه بودجه نه‌بێت.
هه‌ندێك له چاودێران ئه‌مه به پاساوى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌زانن، بۆئه‌وه‌ى ده‌ست له دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بكرێته‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن، له ساڵى 2020 یش بودجه نه‌بوو، كه‌چى مووچه دابه‌ش ده‌كرا، دواتریش بۆ ساڵى 2021 مووچه‌ى له كۆتایى مانگى ئادار په‌سه‌ند كرا و له ناوه‌ڕاستى مانگى نیسان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه په‌سه‌ند كرا، ئه‌و كاتیش كێشه بۆ فه‌رمانبه‌ران نه‌بوو.
ئه‌وانه‌ى پێیوایه كۆنه‌بوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كات، باس له‌وه ده‌كات ئه‌م مه‌ترسیه‌یان بۆ ساڵى داهاتووه "2023" چونكه ئێستا حكومه‌ت ده‌توانێ به‌گوێره‌ى یاسای كارگێرى دارایى گشتى 1/12 خه‌رج بكات، به‌ڵام بۆ دوو ساڵ به دواى یه‌كتر ئه‌مه ناتوانێ!
به‌لیغ ئه‌بوگه‌له‌ل سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه له تویتێكدا ده‌ڵێ، " یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ى كه هه‌ڕه‌شه له ژیانى ئابوورى فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوى عێراقییه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌رى وه‌ستانى مووچه‌كانیانه له‌كۆتایى ئه‌مساڵ، ئه‌مه ئه‌گه‌رهاتوو په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانى نه‌كات بۆ تاوتوێكردنى یاساى كارگێرى دارایى، چونكه ئه‌مساڵ بودجه په‌سه‌ندنه‌كراوه، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كار بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و دانیشتنه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى خه‌ڵك و بژێویان نه‌وه‌ستێ".
به‌لیغ ئه‌بوگه‌له‌ل وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه باس له خه‌رجكردنى 1/12 ده‌كه‌ن و روونى ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌رهاتوو تا كۆتایى ساڵ بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وا دوو ساڵ عێراق بێ بودجه ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش له رابردوودا نه‌بووه، له یاساى كارگێڕى دارایی‌ش باسى ئه‌وه نه‌كراوه. به‌لیغ ئه‌بوگه‌له‌ل ده‌ڵێ، " روونم كردوووه بابه‌تى 1/12 نابێت، ئه‌گه‌ر یاساى كارگێڕى دارایى هه‌موارنه‌كرێته‌وه، چونكه ئێمه دوو ساڵى به دواى یه‌كووه بێ بودجه ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له رابردوو رووینه‌داوه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment