لە پەيوەندى نێوان ئەردۆغان و پۆتين كێ براوەيە؟ شیکاری

نوچەنێت:

رۆژنامەى نيۆرك تايمزى ئەمەريكى راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، تێيدا باس لە پەيوەندييەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا دەكات، كە لە ماوەى چەند هەفتەى رابردوو دوو جار كۆبوونەوە، ئەوەش بووە هۆى تووڕەبوونى ئەندامانى ناتۆ لە ئەردۆغان، كە هەوڵى زيادكردنى سزاكان لەسەر رووسيا دەدەن و كۆدەنگيەكيش بۆ راگرتنى ئەو جەنگە لە ئۆكراينا دروست بكەن.

ئەردۆغان هەوڵدەدات لە لاوازييە شاراوەكان دەربازى ببێت، رێككەوتنە هاوبەشەكان لە بوارى ئابوورى لەگەڵ رووسيا فراوان بكات، بۆ ئەوەى قەبارەى بازرگانى بگاتە (100) مليار دۆلار.

سەبارەت بە براوە و زيانمەندیە لەو پەيوەندييە، پۆتين سوودى وزە و گرێبەستى چەك و پەيوەندى لەگەڵ وڵاتێكى ئەندامى ناتۆ هەيە، كە ئەو رێكخراوە هەوڵدەدات لە جەنگى ئۆكراينا شكست بە وڵاتەكەى بهێنێت، سەبارەت ئەردۆغانيش هەوڵدەدات رێگەى كاركردن لەگەڵ بانكە رووسيەكان بدۆزێتەوە، كە سزاى ئابووريان لەسەرە و گازى رووسى لە رێگەى بۆڕى (تورك ستريم) رانەگيرێت. 

چەند راپۆتێك ئاماژە بە هەوڵەكانى رووسيا دەكەن بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى توركيا لە رێگەى سيستەمە لاوەكييەكانى چەك كە تواناى ئەوەيان نييە راستەوخۆ لە رۆژئاوا بەدەستى بهێنن. 

ئەو هاوئاهەنگييە بۆ ئەردۆغان سەرچاوەيەكى داراييە دەڕژێتە بانكى ناوەندى وڵاتەكەى و بەدەستهێنانى بايەخى نێودەوڵەتى و بازاڕێكى گەورەيە بۆ هەناردەى رووسى و گەڕانەوەى كەرتى گەشتيارى رووسى، ئەوەش گرنگە بۆ ئەو هەوڵانەى دوورخستنەوەى هێزە كوردييەكان لە رووسيا و رژێمى سووريا.

واشنتن لە نزيكەوە چاودێرى ئەو دۆخە دەكات، هۆشداريشى داوەتە توركيا كە نەبێتە پەناگەيەك بۆ بۆرسەى رووسى و گرێبەستە ناياساييەكانى ئەو وڵاتە، هانى توركياش دەدات پشتبەستن بە وزەى رووسى كەمبكاتەوە. لە راگەيێندراوێكى واشنتن هاتووە توركيا پاڵپشتى سەروەرى خاكى ئۆكراينا دەكات و جەنگى رووسياش دژ بەو وڵاتە بەلايەوە مايەى قبووڵكردن نييە، چونكە توركيا هەر لەسەرەتاوە دژ بە جەنگى رووسيا بوو، رێگەى نەدا كەشتيەكانى رووسيا بە گەروەكانى توركيا بەرەو دەرياى رەش بچن و فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى فرۆشتە ئۆكراينا كە كاريگەرى لەسەر هێرشەكانى سوپاى رووسيا هەبوو. 

وڵاتانى رۆژئاوا مامەڵەى ئەردۆغانيان لەگەڵ پۆتين بەلاوە ئاساييە، كە توركيا پارێزگارى لە پەيوەندييە ديپلۆماسيەكانى لەگەڵ مۆسكۆ كردووە، نێوەندگيرى لە نێوان رووسيا و ئۆكراينا كرد بۆ رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا، چەند هەوڵێكى ئاشتى دا.

ئيڤۆ داڵدر، باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە ناتۆ دەڵێت، "ئەردۆغان هەموو ئەو بژاردە كراوانەى كە وڵاتانى تر بۆ بەرژەوەندى خۆيان ئەنجاميان دەدا و دەستبەردارى دەبوون واز لێهێنا پشتگوێى خست، رێگەيەكى ترى دۆزييەوە بۆ يارييەكەى، بەڵام ياريەكەى لەسەر حيسابى هاوپەيمانيەكى گرنگە بۆ ئاسايشى وڵاتەكەى."

داڵدر ئاماژە بەوەش دەكات پەيوەندى هاوپەيمانێكى ناتۆ لەگەڵ پۆتين كارێكى باشە، ئەردۆغان هەوڵى چارەسەركردنى بابەتە پەيوەستەكانى بە ئامانجەكانى ناتۆ دا، نەك لاوازكردنى هاوپەيمانى ناتۆ.

ئەردۆغان تووشى سێ دڵەراوكێ بوو، هەندێك هەواڵ هەيە كە رۆژئاوا دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ پۆتين بكات، دووەم، چاوەڕانى گەيشتنى دارايى لە رووسياوە بۆ ئەوەى بارى هاوكێشەى ليرە سووك بكات، سێيەم، دەيەوێت لەگەڵ رووسيا لەسەر ئۆپراسيۆنى قووڵبوونەوە لەناو خاكى سووريا رێك بكەوێت.

پەيوەندى ئەردۆغان و پۆتين لە لايەك بە نامۆ دەزانێت، هەردوو وڵات هاو ئاهەنگ و بەشدارن لە جەنگى سووريا و ليبيا، لە هەمانكاتيش توركيا دەيەوێت رووسيا رازى بێت لە سووريا بەرەنگارى كورد بێتەوە و پارێزگارى لە رێككەوتنى راگرتنى ئەو ئارگربەستە لاوازە بكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین