ئەنجومەنى باڵاى فەتوا: گۆڕێنى ڕەگەز به‌هیچ جۆرێك ڕێگه پێدراو نییه و حه‌رامه
نوچەنێت:
ئەنجومەنى باڵای فەتوا لە هەرێمى کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له نێره‌و بۆ مێ یان به پێچه‌وانه‌وه، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵاممان داوەتەوە و “له شه‌ریعه‌تدا هه‌موو جۆره خۆشوبهاندنێكی نێر به مێ یان مێ به‌نێر حه‌رام كراوه.”
ئەنجومەنى باڵاى فەتوا لە بارەى گۆڕێنى ڕەگەز باس لەوە دەکات، "به هیچ جۆرێك ڕێگه پێدراو نییه‌و و دروست نیه‌و حه‌رامه، چونكه ئه‌وه گۆڕینی یاسا و ڕێسای خوای گه‌وره‌یه, و پێی ده‌وترێت (تغییر خلق الله) وبۆ هیچ كه‌س نیه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ وده‌ستكاری نه‌خش و ودروستكراوی خوای گه‌وره بكات و، ئه‌م كاره ساخته‌و گزی خه‌ڵه‌تاندنی تیادایه‌و كاری شه‌یتانه"
دەقی روونکردنەوەکەی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە هەرێمى کوردستان:
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سوره النحل: 43) الحمد لله، والصلاه والسلام على سیدنا محمد رسول الله، وعلى ێله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له نێره‌و بۆ مێ یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (5) له به‌رواری 15/6/2022م به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه:
گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه، له ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا به هیچ جۆرێك ڕێگه پێدراو نییه‌و و دروست نیه‌و حه‌رامه، چونكه ئه‌وه گۆڕینی یاسا و ڕێسای خوای گه‌وره‌یه, و پێی ده‌وترێت (تغییر خلق الله) وبۆ هیچ كه‌س نیه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ وده‌ستكاری نه‌خش و ودروستكراوی خوای گه‌وره بكات و، ئه‌م كاره ساخته‌و گزی خه‌ڵه‌تاندنی تیادایه‌و كاری شه‌یتانه، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره خوای گه‌وره له سوره‌تی (النسا‌و) ئایه‌تی(119): ده‌فه‌رموێت: (ۆڵأُچِلَّنَّهُمْ ۆڵأُمَنِّێنَّهُمْ ۆڵێمُرَنَّهُمْ فَڵیُبَتِّكُنَّ ێژَانَ الْأَنْعَامِ ۆڵێمُرَنَّهُمْ فَڵیُغَیِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ۆمَنْ ێتَّخِژِ الشَّیْگَانَ ۆلِیًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِینًا).وه هه‌ر پزیشك یاناوه‌ندێكی پزیشكی به‌شدار بێت له‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریانه‌دا گوناهباره‌و به‌شداره له‌و كاره حه‌رامه.
وه هه‌روه‌ها له شه‌ریعه‌تدا ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره خۆشوبهاندنێكی نێر به مێ یان مێ به‌نێر حه‌رام كراوه، له‌فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا هاتووه: (ڵعَنَ النَّبِیُّ صَلَّى اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ المُخَنَّپِینَ مِنَ الرِّجَالِ، ۆالمُتَرَجِّڵاتِ مِنَ النِّسَا‌وِ، ۆقَاڵ: «أَخْڕجُوهُمْ مِنْ بُیُوتِكُمْ) رواه البخاری (7/159) برقم: 5886 به‌ڵام بوونی گرفتی دوو توخمی (الخنپى) نێره‌موكی له سكماكه‌وه له كه‌سێكدا گرفتی جینیی خیلقییه‌و كه‌سی گرفتار بێتاوانه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و, ئه‌و جۆره كه‌سانه جێگه‌ی به‌زه‌یین و, ئه‌بێت پاشگوێ نه‌خرێن و, به چاوی سووك سه‌یر نه‌كرێن و, له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێزرێندرێن و, ده‌ستیان بگیرێت تا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و دێنه‌وه سه‌ر حاڵ و باری سروشتی خۆیان، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا پێویسته هاوكاری بكرێن و گرنگییان پێبدرێت. وه ئه‌نجومه‌ن له فه‌توای ژماره (21) له به‌رواری13/7/2021 ئاماژه‌ی به‌م حاڵه‌ته كردووه ، بۆیه هه‌ر كه‌سێك له زكماكه‌وه، دارای هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بوو (نێره‌مووك) بوو لایه‌كی به هێزتر بوو له لایه‌كی دیكه‌ی، یان به‌لای خۆیه‌وه ته‌واو ڕوون نه‌بوو كه نێره یان مێ وا باشه سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی وچاره‌سه‌ر كردنی، چونكه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت.
له كۆتاییدا: داواكارین له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕێگری بكات له هه‌ر هه‌وڵێكی گۆڕینی ڕه‌گه‌زو هه‌روه‌ها هاوڕه‌گه‌زبازی كه له‌م دواییانه‌دا به‌داخه‌وه خه‌ریكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی دزێو‌و حه‌رامه و پێچه‌وانه‌ی فیتره‌ت و ڕه‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و كورده‌وارییه .
والله تعالى أعلم. وصلى الله على سیدنا محمد وعلى ێله وصحبه و سلم

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment