داود ئۆغلۆ مەرجەكانى دەستپێكردنى گفتوگۆى توركيا و سووريا ئاشكرا دەكات تورکیە
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى ئايندە رايگەياند، "بۆ دەستپێكردنى گفتوگۆى فەرمى نێوان حكومەتى توركيا و سووريا سێ مەرج پێويستە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (14/ئاب/2022) ماڵپەڕى (توركيا لئان) بڵاويكردەوە ئەحمەد داود ئۆغلۆ رايگەياند، "مەرجى يەكەم، دەسەڵاتى سووريا  دەبێت دەست بە ئاشتەوايى ناوخۆى وڵاتەكەى بكات،  دووەم دەبێت هەموو خاكى وڵاتەكەى بە زەبرى هێز بگێڕێتەوە ژێر دەسەڵاتى خۆى، سێيەم دەبێت زمانى فەرمى توركيا هەماهەنگ بێت لەگەڵ توركيا و هەوڵى نزيك بوونەوە لە وڵاتەكەمان بدات، بەڵام تا ئێستا ئەو سێ مەرجە بوونيان نييە."

سەبارەت بە هەڵوێست و لێدوانەكانى ئەم دوايەى توركيا بۆ ئاشتەواى لەگەڵ حكومەتى سووريا ئۆغڵۆ پێيوايە ئەو لێدوانانە بەهۆى فشارەكانى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى سووريا لە لووتكەى سۆچى.

دەربارەى داواكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توريكا لە پۆتين بۆ جێبەجێكردنى بڕيارى ساڵى (2015) كە ئەردۆغان خۆى واژۆى لەسەر كردووە، كە باس لە پرۆسەى گواستنەوەى سياسى دەكات، بەبێ بەشار ئەسەد سەرۆكى پارتى ئايندە پێى وايە ئەو كاتە دەكرێت گفتوگان لەگەڵ حكومەتى سووريا دەستپێبكات، بۆ ئاسانكارى بۆ پڕۆسەى گواستنەوەى سياسى دەكات.

بە بۆچۆنى ئۆغلۆ ئەگەر گفتوگۆكان بەو رێگەى ئێستا لەگەڵ دەسەڵاتى سووريا دەست پێبكەن، ئەوا شەپۆلێكى نوێى پەنابەران بە باكوورى سوورياوە روو لە توركيا دەكەن، ئەوەش لەكاتێدايىە حكومەتى توركيا تا ئێستا نەيتوانيوە بڕوا بە هيچ پەنابەرێكى سەر خاكى وڵاتەكەى بهێنێت بەگەڕێنەوە وڵاتەكەيان.

لە چەند رۆژى رابردوو، مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى سووريا گفتوگۆيەكى كورتمان لەسەر پەيوەندييەكانى نێوانمان كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین