ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درى دایه‌وه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌سه‌ڵاتى نییه‌ ده‌ست له‌ كاروبارى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن وەربدات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/ئاب/ 2022 ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ ، له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات و هه‌ڵوێستى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو.

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ 10ى ئه‌م مانگه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كردووه‌، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بدات، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانى سه‌دره‌ له‌وه‌ى پێشێلى ده‌ستوور كراوه‌، له‌ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نییه‌ ده‌ستوه‌ردان بۆ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان "په‌رله‌مان" ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن "حكومه‌ت" بكات.

روونیشى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ مانگى ئادارى رابردوو هه‌مان داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و كاتیش روونى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناتوانێ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین