مێژووى سەد ساڵى شەقڵاوە لە كتێبێك بڵاو دەكرێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

هۆشەنگ شێخ محەمەد، نووسەر و لێكۆڵەر لەبارەى كتێبى شەقڵاوە: كولتور و كەسايەتى رايگەياند، "ئەو كتێبە بريتيە لە تێكست و وێنە، مێژووى سەد ساڵى شەقڵاوە لەخۆى دەگرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ئاب/2022) هۆشەنگ شیخ محەمەد سەبارەت بە  کتێبی شەقڵاوە لە لێدوانێكى تايبەت نوچەنێت  رايگەياند، "سەرەتا بڕیار بوو کتێبەکە تەنیا لەبارەی مێژووی وێنەگرتن لە شەقڵاوە بێت، بەڵام دواتر پرۆژەكە فراوانتربوو، بڕيارماندا کورتەیەک لە بارەی مێژووى شەقڵاوەوە بنووسين."

لە بەشێكى ترى قسەكانى روويكردنەوە، "ئەو كتێبە ئەلبوومێک لەبارەی کولتوور و کەسایەتییەکانی شەقڵاوە دابنێیین و لەڕێی وێنەدا مێژووی نزیکەی پەنچا ساڵێکی شەقڵاوە نیشان بدەین، واتا لە ساڵانی پەنچاکانەوە تا ڕاپەڕین". 

نووسەر سەبارەت بە ناوەرۆكى کتێبەکە گوتى، "بەشی یەکەمی کتێبەکە، لە پێنچ پاژدا پێكهاتووە بابەتەکانی- ناوی شەقڵاوە، فەرمانڕەوایی لە شەقڵاوە، مێژووی سەد ساڵەی دواییی شەقڵاوە، ماڵەکانی شەقڵاوەی کۆن، زانا دینییەکان، گۆرانیبێژ، پیشە و مەزار و پياوچاكەكانى شەقڵاوەی لەخۆگرتووە، هەروەها بەشی دووەمی کتێبەکە بریتییە لە تۆماركردنى ژياننامە و وێنە و چالاكييەكانى وێنەگرانى شەقڵاوە. بەشی سێیەمیش بریتییە لە ئەلبوومێکی مێژوویی، هەروەها بەشێکیتریشمان بۆ زیادکردووە، کە پوختەی مێژووی شەقڵاوەیە بە زمانی ئینگلیزی".

سەبارەت بە بيرۆكەى ئەو كتێبە هۆشەنگ شێخ محەمەد، ئاماژەى بەوە كرد، بیرۆکەی دانانی ئەم کتێبە بۆ ساڵی (2007) دەگەڕێتەوە، لەو کاتەوە دەست بە کارکردن لەم کتێبە کرا، لە ساڵی (2016) بۆ چاپکردن ئامادەکرا، بەڵام لەبەر باری ئابووری نەتواندرا چاپ بکرێت".

نووسەر لەکۆتاییدا گوتیشی، "بە شێوەیەکی گشتی کتێبەکە، تێکست و پێنچسەد وێنەی مێژوویی لە خۆ دەگرێت. ئەڕشیفێکی مێژوویی و وێنییە بۆ شاری شەقڵاوە، سەرمایەی ڕەمزی و ڕوحی شەقڵاوەییەکان لە خۆ دەگرێت، ئەوەش بەهایەکی تایبەتی مێژوویی بۆ شەقڵاوە هەیە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین