هاوپه‌یمانى فه‌تح: مه‌سعود بارزانى ده‌توانێ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى سياسى  بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عائید هیلالى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "مه‌سعود بارزانى ده‌توانێ ته‌نگژه‌ى سیاسى چاره‌سه‌ر بكات".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/ ئاب/2022 عائید هیلالى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ده‌كرێت ته‌نگژه‌ى عێراق به‌ تواناى سه‌رۆك بارزانى چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رهاتوو به‌ رژدى و كۆشش بێته‌ نێو بابه‌ته‌كه‌وه‌".

هیلالى له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هاتنى بارزانى بۆ ناو بابه‌ته‌كه‌ وه‌ك ناوبژیوانێك بۆ نزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان له‌ نێوان هاوپه‌یمانه‌ سیاسییه‌كان به‌ تایبه‌تى ماڵى شیعه‌، ئه‌وا كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ ده‌بێت".

دوێنێ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح سه‌ردانى هه‌ولێر و سلێمانى كرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه‌. عامرى ئێستا نوێنه‌رایه‌تى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كات كه‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین