ره‌وتى سه‌در به‌رپرسیارێتى خۆى له حكومه‌ته‌كانى رابردوو ده‌خاته‌ڕوو
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/ئاب/2022 محه‌مه‌د ساڵح عێراقى كه به وه‌زیرى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌ناسرێت، له تویته‌ر به 14 خاڵ باس له به‌شداربوونیان ده‌كات له حكومه‌ته‌كانى رابردووى عێراق، وه‌ك له تویته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ڵامى هاوپه‌یمانى سادقون ده‌داته‌وه، كه به كازیبوون "واته درۆزنه‌كان" ناویان ده‌بات.
وه‌زیرى سه‌در نكۆڵى له‌وه ناكات ئه‌وان پێشتر له حكومه‌ته‌كانى رابردوو، به‌شدارییان هه‌بووه به‌ڵام به چه‌ند خاڵێك جیاوازییه‌كان ده‌رده‌خات، له‌وانه ده‌ڵێ، "ئێمه به هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه شه‌ش وه‌زیرمان كێشاوه‌ته‌وه". دواتریش له خاڵێكى تر ده‌ڵێ، "گه‌نده‌ڵه‌كانمان و ئه‌وانه‌ى گومانمان لێده‌كردن، له‌لای ئێمه سزا ده‌دران، ئه‌وه‌تان له ئێمه ره‌تكرده‌وه، بۆیه گه‌نده‌ڵه‌كانى ئێمه‌ش هاتنه ریزى ئێوه".
له خاڵێكى تر باسى ئه‌وه ده‌كات گوایه رێبه‌رى سادقون كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى میلبشیاى عه‌سائببه گوتویه‌تى ئه‌گه‌ر سزاى گه‌نده‌ڵكاران بدرێت، ئه‌وا گرتووخانه‌كان پڕ ده‌بن له خه‌ڵك، ئه‌مه‌یش به گوته‌ى سه‌در ماناى ئه‌وه‌یه كه سزاى ئه‌و سه‌ركرده‌یه نه‌درێت. وه‌زیرى سه‌در له خاڵێكى تر ده‌ڵێ، "گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێمه بۆ گه‌نده‌ڵیى ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه ئه‌وا ئێمه له ره‌وتى سه‌در ده‌رنه‌ده‌كران".
ساڵح محه‌مه‌د عێراقى له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر چه‌نده ئه‌وان به‌شداربوون له حكومه‌ت به‌ڵام له به‌رانبه‌ر داگیركاران سازشیان نه‌كردووه، له ئه‌نجومه‌نى حوكم به‌شدار نه‌بوون.
جوڵانه‌وه‌ى سادقون كه باڵى سیاسى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه، قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات، له‌دواى 2003 له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در بوون، دواتر لێى جیابوونه‌وه، ئێستا ئه‌وان له به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگین و لایه‌نگرى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment