ئێران ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى به‌رگرى له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێزتر بكات ئێران

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى ئێران ئاشكراى ده‌كات، وڵاته‌كه‌ى خوازیاره‌ هێشتا په‌یوه‌ندى سه‌ربازى و به‌رگرى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێزتر بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/ئاب/2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى لێدوانێكى عه‌زیز نه‌سیرزاده‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ جێگرى سوپاسالارى ئێرانه‌. 

نه‌سیرزاده‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئێران هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندى سه‌ربازى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێزتر بكات، پێیوایه‌ به‌هێزكردنى ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یش كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى ئابوورى ده‌بێت.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران چاوى كه‌وتووه‌ به‌ فه‌ریق سه‌عد عه‌لاق كه‌ سه‌رۆكى زانكۆى به‌رگرییه‌ له‌ عێراق، تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته‌ى له‌گه‌ڵ كردووه‌.

به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌كه‌ ورده‌كارى زیاترى ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام باس له‌وه‌ كراوه‌ ژوورێكى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش له‌نێوان ئێران و عێراق و سووریا و رووسیا دانراوه‌.

له‌دواى 2003وه‌ ئێران له‌ ته‌واوى بواره‌كان هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندووه‌ و به‌رده‌وامیش هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونه‌كه‌ى به‌هێزتر بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین