مووسڵ.. هێرشێكى مووشه‌كى كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، چوار مووشه‌كى جۆرى گراد ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا كراون له‌ باشیك له‌ پارێزگاى مووسڵ، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/ئاب/2022 میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ باشیك كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌ و مووشه‌كه‌كان به‌ر نزیك بنكه‌كه‌ كه‌وتوون.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌، مووشه‌كه‌كان چوار دانه‌ بوون له‌ جۆرى گراد 122 ملم، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و مادى له‌ هێرشه‌كه‌ نه‌بووه‌. تا ئێستا هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن عێراق و توركیا له‌ سه‌ر هێرشه‌كه‌ نییه‌.

پێشتریش به‌ ده‌یان جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌ى توركیا، دواى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى له‌ زاخۆ كه‌ زۆربه‌ی قوربانییه‌كانى گه‌شتیارى عه‌ره‌ب بوون، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كه‌ى توركیا زیادیان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین