ئێران هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشكردنە سەر سەلمان روشدى راگەياند ئێران
ناسر كەنعانى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە كۆنگريەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "تاران هيچ پەيوەندى بەو كەسەوە نييە، كە هێرشى كردۆتە سەر سەلمان روشدى، ئێمە سەركۆنەى سووكايەتى بە ئاينە ئاسمانييەكان دەكەين."

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ناسر كەنعانى رايگەياند، "هيچ شتێك سەبارەت بە هادى مەتەڕ ئەو كەسەى هێرشى كردە سەر سەلمان روشدى نازانين، لە راگەياندنەكانى رۆژئاوا بيستوومانە، هەروەك رەتى دەكەينەوە ئەو كەسە هيچ پەيوەندييەكى بە وڵاتەكەمانەوە هەبێت."

سەبارەت بە هێرشەكەش كەنعانى ئاماژەى بەوە كرد، "تەنيا سەرزەنشتى روشدى و پاڵپشتەكانى دەكەين، چونكە هێڵى سوورى مسوڵمانان و شوێنكەوتووانى ئاينە ئاسمانييەكانى بەزاندووە، بەوەش خۆى خستە بەردەم تووڕەيى فراوانى جەماوەرى."

لە بەشێكى ترى قسەكانى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران گوتى، "ئەگەر ئەوان پاڵپشتى ئازادى رادەربڕين دەكەن، بۆچى بەرگەى هەندێك لە بۆچوونى بيرمەندەكان ناگرن."

لە چەند رۆژى رابردوو كەسێك بەناوى هادى مەتەڕ لە ئەمەريكا هێرشى كردە سەلمان روشدى نووسەرى رۆمانى (ئايەتە شەيتانييەكان)، بەو هۆيەوە ماوەى چەند رۆژێكە لە نەخۆشخانەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین