به‌هۆى كورده‌وه‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌ى ناكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عارف حه‌مامى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌ كارێكى ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر كورد وه‌ستاون، تا پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/ئاب/2022 عارف حه‌مامى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك نییه‌ دانیشتنى په‌رله‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت، جا له‌ نه‌جه‌ف بێت یانیش لە زانكۆى به‌غدا وه‌ك چه‌ند رۆژێكه‌ باس ده‌كرێت.

حه‌مامى ده‌ڵێ، "هیچ بڕیارێكى فه‌رمى تا ئێستا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌ زانكۆى به‌غدا یان پارێزگاى نه‌جه‌ف بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ كارێكى ئاساییه‌، جا بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بێت یان هه‌ر دانیشتنێكى له‌ناكاو".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، بابه‌تى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كان به‌ تایبه‌تى له‌سه‌ر كورد وه‌ستاوه‌، تا مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌.

به‌هۆى ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتنه‌ى لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان دروست بووه‌، پێشتریش له‌ناو په‌رله‌مان بوو، تا ئێستا هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌مان نه‌كراوه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین