ره‌وتى سه‌در  سێ لایه‌نى شیعه‌ به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به‌ "وه‌زیرى سه‌در" له‌ په‌یامێكدا سێ لایه‌نى شیعه‌ “ده‌وڵه‌تى یاسا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و ره‌وتى حیكمه‌” به‌ سێیانه‌ شوومه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ناوده‌بات و هۆشدارییان پێ ده‌دات كه‌ "یارى به‌ ئاگر نه‌كه‌ن".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/ئاب/2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى په‌یامێكى ئاراسته‌ى سێ لایه‌نى شیعه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كردووه‌ و به‌ "سێیانه‌ شوومى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ناویان ده‌بات و پێیان راده‌گه‌ینێ كه‌ یارى به‌ ئاگر نه‌كه‌ن.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و لایه‌نانه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى مانگرتن له‌ به‌رانبه‌ر مانگرتن، خۆپیشاندان له‌ به‌رانبه‌ر خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش به‌ یاریكردن به‌ ئاگر ده‌زانێ.

ده‌شڵێ، "ئێمه‌ كه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ین بۆ چاككردنى سیسته‌مه‌، كه‌چى ئه‌وان له‌ دژى چاكسازى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن". محه‌مه‌د ساڵح عێراقى باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌وان دژى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانن، كه‌چى دژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار نیین.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و سێ لایه‌نه‌ى كه‌ به‌رپرسه‌كه‌ى سه‌در ناویان ناهێنێ، ره‌وتى حیكمه‌ و ده‌وڵه‌تى یاسا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قن. پێشتریش ئه‌م به‌رپرسه‌ى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌یامه‌كانى به‌ توانجه‌وه‌ باسى له‌و لایه‌نانه‌ كردووه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین