موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانى ملیۆنى دواخست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێكدا خۆپیشاندانى ملیۆنى بۆ كاتێكى تر دواخست، كه‌ بڕیار بوو رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو بكرێت، سه‌در ده‌ڵێ، "به‌و كاره‌ شكست به‌ پلانه‌ چه‌په‌ڵه‌كانتان ده‌هێنم".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/ئاب/2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات  كه‌ به‌ "شۆڕش" ناوى ده‌بات. سه‌در بێ ئه‌وه‌ى ناویان بهێنێ، په‌یامه‌كه‌ى ئاراسته‌ى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كات و به‌ "گه‌نده‌ڵكار" ناویان ده‌هێنێ.

سه‌در له‌ سه‌ره‌تاى تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر چاكسازى و له‌سه‌ر شۆڕش له‌ دژى گه‌نده‌ڵیتان به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌ى گه‌نده‌ڵكاران" دواتر ده‌ڵێ، "ئێوه‌ گره‌و له‌سه‌ر  شه‌ڕى ناوخۆ ده‌كه‌ن، كه‌چى من گره‌و له‌سه‌ر ئاشته‌وایى ناوخۆ ده‌كه‌م".

دواتر له‌ بڕگه‌یه‌كى تردا موقته‌دا سه‌در دواخستنى خۆپیشاندانى ملیۆنى بۆ كاتێكى نادیار راده‌گه‌ینێ و ده‌ڵێ، "دواخستنى خۆپیشاندانى رۆژى شه‌ممه‌ بۆ كاتێكى تر راده‌گه‌ینم، بۆ ئه‌وه‌ى شكست به‌ پلانه‌ چه‌په‌ڵه‌كانتان بهێنم و رێگه‌ نه‌ده‌م گه‌نده‌ڵیتان به‌ خوێنى عێراقییه‌كان تێر بكرێت".

بڕیار بوو رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ له‌ عێراق له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ دواخرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین