دوایین ده‌رفه‌ت به سه‌در ده‌درێت
نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/ئاب/2022 هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح سه‌ردانى نه‌جه‌ف ده‌كات و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆده‌بێته‌وه. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر پڕۆژه سیاسییه‌كانى هادى عامرى بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگى له‌نێوان مالیكى و سه‌در رابگرێت.
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تج له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كورد و سوننه و شیعه كۆبووه‌وه. هه‌ر چه‌نده هاوپه‌یمانى فه‌تح له ریزى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیدایه، به‌ڵام به لایه‌نه "واقیعبین" و "میانڕه‌وه‌كه‌ى" شیعه وه‌سف ده‌كرێت.
سه‌در ته‌نیا گره‌و له‌سه‌ر شه‌قام ده‌كات
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان هادى عامرى ده‌یه‌وێ زۆربه‌ى مه‌رجه‌كانى سه‌در ره‌چاو بكات، له‌وانه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بدات، هه‌روه‌ها رازى بێت به پاشگه‌زبوونه‌وه له كاندیدكردنى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت. به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا باس له‌وه ده‌كرێت كه هادى عامرى نایه‌وێ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بشكێنێ، بۆیه ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگى دروست بكات و سه‌در به‌وه رازى بكات كه دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌ستپێبكاته‌وه، حكومه‌تێكى كاتى دابنرێت كه ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌وه بێت له ماوه‌ى ساڵێكدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته رێكبخات.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى هادى عامرى دوایین هه‌له له‌به‌رده‌م سه‌در ئه‌گه‌ر قبووڵى نه‌كات، ئه‌وا بارودۆخێكى مه‌ترسیدار به‌سه‌ر عێراق ده‌هێنێ، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "چاودێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه كاریگه‌رى زۆر خراپى بۆ سه‌ر عێراق ده‌بێت، به تایبه‌ت ده‌زانرێت ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه وا ده‌كات ئه‌و هێزانه‌ى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه به واقیعبینى وه‌سف ده‌كرێن بچنه ریزى مالیكیه‌وه، كه ئه‌ویش ئاماده‌یى زۆرى تێدایه بۆ ئه‌وه‌ى دژاییه‌تیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌در به شكاندنى ئێسقان بگه‌ینێ".
دوێنێ زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق له كۆشكى حكومه‌تى عێراق كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو، هه‌ر چه‌نده له راگه‌یێندراوێكدا باسیان له پێنج خاڵ كردووه، كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به ره‌وتى سه‌در و داواى لێده‌كرێت به‌شدارى گفتوگۆكان بێت، به‌ڵام زۆرێك نهێنى كۆبوونه‌وه‌كه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به "وه‌زیرى سه‌در" په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له گرنگى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ره‌وتى سه‌در به‌شدارى ئه‌و جۆره دانیشتنانه ناكات. كه‌چى چاودێرانى سیاسى پێیانوایه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه له به‌رژوه‌ندى ره‌وتى سه‌در نییه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌نووسێ، "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى له كۆشكى حكومه‌ت له به‌غدا كرا ده‌كرێ فشارێكى تر بێت بۆ سه‌ر رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له‌وه‌ى ئه‌گه‌رهاتوو له ره‌تكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا لایه‌نه نزیكه‌كانى له ده‌ست ده‌دات، جیا له‌وه‌یش به‌رده‌وامبوونى له‌سه‌ر گره‌وكردن به یارى شه‌قام قوڕس كه هه‌ندێك جار هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌گه‌ر وا بڕوات سه‌در به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه
له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو په‌رله‌مانتارانى ره‌وتى سه‌در ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد و له‌كۆتایى مانگى رابردوویش لایه‌نگرانى سه‌در هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر په‌رله‌مان و ئێستایش له مانگرتن به‌رده‌وامن. له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و فه‌رمى دوو گفتوگۆ له ئارادایه، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاسته سیاسییه‌كه هادى عامرى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، دووه‌میشیان له‌سه‌ر ئاستى حكومى و فه‌رمى مسته‌فا كازمى سه‌رپه‌رشتى ده‌كات بۆ كۆتایى هێنان به ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق كه زیاتر له 10 مانگه به‌رده‌وامه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment