د.ئەحمەد فازڵ: سبلیت كاریگەری لەسەر نەخۆشی چاو هەیە تەندرووستی
ئەو کاریگەرییانە چین لەسەر چاو دروست دەبێت و دەبێتە هۆی دروست بوونی چەند کێشەیەک بۆ چاو، د.ئەحمەد فازڵ پسپۆری نەخۆشییەکانی چاو لە هەولێر، لە دیمانەیەکی تایبەتدا بە نوچەنێت باس لە نەخۆشی چاو و جۆرەكانی دەكات.

نوچەنێت: هەبوونی نەخۆشی چاو چییە؟

د.ئەحمەد فازڵ: نەخۆشییەکانی چاو زۆرن، لە نزیک بینن و دوور بینین و ئیستکماتیزم هەیە، ئیستیکماتیزم بەواتای چاوەکە تەرکیزی نییە.

نوچەنێت: هۆکاری دروست بوونی چاو کزی چییە؟ کە زۆر کەس لە ئێستادا تووشی ئەم دیاریدەیە بوون؟

د.ئەحمەد فازڵ: لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، هەیە چاوی زۆر کزە چاوی (60/6 یاخود 9/6 یا 12/6) ئەگەر کێشەکە قەرەنی چاوو بوو یا لاواز بوو، ئەوە واتای گلێنەکەی چاوت زۆر تەنکە، کاریگەری زۆری لەسەر گلێنەکەی هەیە.

نوجەنێت: هەندێك باسلەوە دەكەن کە سلپیت کاریگەری لەسەر زۆربوونی نەخۆشی چاو هەیە، ئایا ئەوە راستە؟

د.ئەحمەد فازڵ: بەڵێ بێگومان کاریگەری هەیە، ئەگەر چاوت (drie eyae)  هەیە واتا چاوت وشکە، یاخود فرمێسکی چاوت کەمبێت ئەوە کاریگەری هەیە.

ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان زۆر بەکاری بهێنن ئەوا کاریگەری دەبێت بۆسەر چاو

نوچەنێت: ئەو کەسانە کێن کە چاویان تووشی تەراخومە دەبێت؟

د.ئەحمەد فازڵ: تەڕاخومە چەند جۆرێکی هەستیارییە کە لە گۆشەکانی چاو دروست دەبێت، ئەوە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەر چاوەکە دەبێت دەرمان بەکار بهێنێت.

نوچەنێت: کاریگەری کەش و هەوا لەسەر چاو چییە؟

د.ئەحمەد فازڵ: کەش و هەوا کاریگەری هەیە بۆ هەستیاری چاوەکە، ئەگەر کەشەکە زۆر گەرم بێت یاخود خۆڵاوی بێت ئەگەر چاو هەستیاری هەبێت ئەوە کاریگەری دروست دەکات، هەروەها هەستیاری وەرزیش هەیە، زیانی دەبێت بۆ چاو.

نوچەنێت: لەسەردەمی تەکنەلۆژیا چاومان چۆن بپارێزین کە لە ئێستادا بووە بە پێداویستییەك؟

د.ئەحمەد فازڵ: بەراستی لە ئێستادا دوو جۆر کاریگەری هەیە بۆ چاو، یەکیان ئەرێنییە ئەویتر نەرێنییە، ئەرێنییەکە ئێستا هەموو کەس ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکار دەهێنێت، ئەگەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان زۆر بەکاری بهێنن ئەوا کاریگەری دەبێت بۆسەر چاو، چونکە مەوداکەی بۆ چاو زۆر نزیکە ئەو تیشکەی لەناویدایە یەکسەر کاردەکاتە سەر چاوەکە، لە ئێستادا زانستی چاو هەموو ساڵێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆ هاوکاری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

نوچەنێت: زۆرێک لە هاووڵاتیان لیزەر بەکار دەهێنن، دەبێت لەچ قۆناغێک لیزەر بەکار بهێنرێت بۆ چاو؟

د.ئەحمەد فازڵ: نەشتەرگەری لێزەر زۆر جۆری هەیە، لیزەر بۆ شەبەکەی چاو هەیە، بۆرەشێنە چاو، بۆ ئاوی رەش، ئاوی سپی، ئیستکماتیزم، هەروەها کەم بینین، بەڵام بۆ شەبەکەی چاو گرنگە ئەگەر نەزیفی هەبێت، هەروەها بۆ کەمبینینەکەش گرنگە بەڵام کەس بۆ کەس جیاوازە، ئەگەر بێت و کەسەکە رەشێنەی چاوی زۆر تەنک بێت ئەوا لێزەر زۆر خراپە نابێت لێی بدات، و بێگومان ئامێرەکان لێزەرە، دواتر لەیزک، ڤێمتۆ لەیزک، ڤیمتۆ سمایڵ، ئەوانە هەمووی ئامێرن بەکار دەهێنرێن و جیاوازن لەگەڵ یەکتر.

ئەگەر كەسێك رەشێنەی چاو زۆر تەنك بێت، نابێت لێزەر لەو چاوی بدات

نوچەنێت: نەخۆشی تەمبەڵی چاو چییە؟

د.ئەحمەد فازڵ: ئەو نەخۆشییە زیاتر لە منداڵدا هەیە، ئەگەر چاوێک باش بێت و چاوەکەی تر زۆر کز بێت، دەبێت زیاتر پشت بە چاوە ساگە ببەستێت ئەو چاوەی زۆر کزە بەکاری نەهێنێت، چونکە چاوەکە تەمبەڵ ئەبێت، و تا ئێستاش چارەسەری نییە تەنیا وەرزشەکەی نەبێت، ئەگەر کەسەکە تەمەنی بچووک بێت ئەوا ئەو وەرزشەی بۆی دادەنرێت سوودی زۆر هەیە لە تەمەنی (13) ساڵی یەوە کاریگەری نابێت و تا ئێستا هیچ چارەسەرێک لە دەرەوەو ناوەوەی عێراق نەبووە.

نوچەنێت: بۆچی چاو ئاو دەکات؟

دکترۆ ئەحمەد فازڵ:  ئەگەر ئیلتیهابی هەبێت ئاو دەکات، ئەگەر هەستیاری هەبێت ئاو دەبێت، ئەگەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکار بهێنێت زۆر ماندوو دەبێت و ئەوەش هۆکارێکە، هۆکاری تریشی زۆرە.

نوچەنێت: ئاوی سپی چاو چییە؟ کێن ئەوانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن؟

د.ئەحمەد فازڵ: ئاوی سپی لە راستیدا کێشەکەی لەناو عەدەسەی چاودایە، ئاوی سپی هەیە عەدەسەکەی تەنکە و  رەنگی نەبوو، یاخود عەدەسەی چاو هەیە نەخۆشی هەیە رەنگەکەی سپییە، ئەوە بەواتای ئەوە دێت ئاوی سپی هەیە، بەڵام لەراستیدا وا ناگەیەنێت کە ئاوی سپی هەبێت لە چاودا، کێشەکەی لەناو عەدەسەی چاودایە، ئەگەر رەنگەکەی گۆڕا بوو بە بە سپی وا هەست دەکرێت کە ئاوی سپی تێدایە، چارەسەرکردنەکەش نەشتەرگەرییە ئەو ئاوە دەردەهێندرێت و عەدەسەی تر دادەنێیت بەیەک نەشتەرگەری.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین