وتاربێژی رەوتی سەدر: سێ سەرۆكایەتیەكە گفتوگۆ لەبەرژەوەندی خۆیان دەكەن
ئەمڕۆ هەینی (19/ئاب/2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە موهەند موسەوی لە وتاری هەینی بەبەردەم لایەنگرانی رەوتی سەدر رایگەیاند، "گەل سەرەكیترین پێكهێنەری وڵاتە و لە پێش هەموو شتێكە، سەرمایەی حكومەت وڵاتان لە چوارچێوەی گەلە، دەستوور لەبەر گەل دەنووسرێت و یاسا لەبەر ئەو دەردەچێت، ئەو بڕیارانەی دەدرێت دەبێت لە كۆتایی لە بەرژەوەندی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی گەل بێت."
لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “ئیرادەی گەل لە ستەمكاران بەهێزترە، خواستی گەل بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات."
سەبارەت بە دەستووری عێراقیش موسەوی گوتی، "جوانترین دەق لە دەستووری ئێمە بریتیە لەوەی گەل دەسەرچاوەی دەسەڵاتەكانە، كاتێك پارتەكان رێزی گەل ناگرن مافیان نییە لەو وڵاتە بن، بۆیە دەرچوونی گەل دژ بە گەندەڵی و گەندەڵكاران دەرچوون نییە دژ بە دەوڵەت."
لەبەشێكی تری قسەكانی گوتی، "واتای دەستەواژەی گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە، بریتیە لەوەی مایەی رێزە، بەڵام بەمەرجێت ئەو دەسەڵاتە رێزی گەل بگرێت، هەر سێ دەسەڵاتەكەنەیانتوانی لەسەر پێی خۆیان بووەستن ئەگەر قوربانی جەماوەری نەبووایە."
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد، لە پەرلەمانی عێراق بكشێنەوە، لەدوای كشانەوەش داوای لە لایەنگرانی كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان، رۆژانی هەینی لە ناوچەی سەوز نوێژی هەینی دەكەن و وتاربێژەكەیان پەیامە سیاسیەكانی رەوتەكەیان ئاڕاستەی جەماوەرەكەیان دەكات،

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment