ده‌وڵه‌تى یاسا: كێشه‌ى سه‌در ته‌نیا سوودانى نییه‌ تا بیگۆڕین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د زیادى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا محه‌مه‌د شیاع سوودانى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌شڵێ، "كێشه‌ى سه‌در ته‌نیا سوودانى نییه‌ تا بیگۆڕین".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/ئاب/2022 زیادى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بۆ گۆڕینى محه‌مه‌د شیاع سوودانى به‌ كاندیدێكى تر ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "هیچ كاندیدێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌، تا ئه‌م كاتژمێره‌ سوودانى كاندیده‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت".

محه‌مه‌د زیادى باس له‌وه‌ ده‌كات، كێشه‌ى سه‌در ته‌نیا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى نییه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ته‌واوى پرۆسه‌كه‌یه‌، بۆیه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بیر له‌ گۆڕینى سوودانى ناكاته‌وه‌.

له‌كۆتایى مانگى رابردوو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید كرد، له‌ دژى ئه‌و بڕیاره‌یش ره‌وتى سه‌در ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد و تا ئێستا به‌رده‌وامن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین