کتێبی گەشتێک کۆتایی رەهەند و ئاماژەکانی پڕۆژەیەکی نوێ بڵاو دەكرێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

سۆران عەزیز، بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری ماڵی وەفایی لە هەولێر، بۆ نوچەنێت دەڵێت، "کتێبی گەشتێک کۆتایی رەهەند و ئاماژەکانی پڕۆژەیەکی نوێ کۆمەڵێک وتارە لە نووسينى ئەبو بەكر حەسەن لەسەر دوو کتێبی (بختیار عەلی و فاروق رەفیق) نووسراوە."

ئەمڕۆ شەممە (20/ئاب/2022) سۆران عەزیز لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێت دەربارەی کتێبی گەشتێک کۆتایی رەهەند و ئاماژەکانی پڕۆژەیەکی نوێ گوتی، "كتێبە پێش مردنی ناردبووی بۆ چاپ، كە پێكهاتووە لە کۆمەڵێک وتارە لە ساڵی (2006 و 2007) لەسەر دوو کتێبی (ئیمان و جەنگاوەرانى) لە نووسينى بەختيار عەلى و (ماڵی لێکترازاو و ویژدانێکی بیمار) لە نووسينى فاروق رەفيق نووسراوە، كە گفتووگۆ لەسەر ئەو پرسەكانى (ئیمان و موقەدەس، جەنگاوەران، رۆشنبیری کوردی) دەكرا، ئەو دوو کتێبە هەرایەکی زۆری دروست کرد، ئەبوبەکر حەسەنيش بەشداری لەو گفتوگۆیە هەبوو، كە ئەوکاتە ئەم کۆمەڵە وتارەی نووسی، هەرچەندە لەم کۆتاییانەدا لە ڕاو بیرو بۆچوونەکانی خۆی پاشگەز ببۆوە و بەدڵی نەبوو، بەڵام وەکو مێژوو حەزیکرد چاپ بکرێت."

سەبارەت بە قەبارەی کتێبەکە سۆران عەزیز دەڵێت، "کتێبەکەی ئەبو بەکر حەسەن (200) لاپەڕەيە، ماڵی وەفایی چاپی دەکات، لە مەراسیمی چلەی نووسەر بڵاوی دەکاتەوە، ئێمە لە ئێستادا بەرەو چلەکەی دەڕۆین، کتێبەکەمان ئامادەکردووە، خەریکی هەڵە چنینین و دواتر دەینێرینە چاپ و لە مەراسیمەکەدا بڵاوی دەکەینەوە".

ئەبوبەکر حەسەن رۆژی پێنجشەممە (11/ئاب/2022) ئەم مانگە لەدوای نەشتەرگەرییەک لەشاری سلێمانی کە بۆی کرابوو کۆچی دوایی کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین