هیچ لایه‌نێكى شیعه بیرۆكه‌ى دیبه‌یتى سه‌در قبووڵ ناكات
نوچه‌نێت
دوێنێ شه‌ممه 20/ئاب/2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كرد، له رێگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه داواى كردووه، دیبه‌یتێكى راسته‌وخۆ له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بكرێت، راسته‌وخۆ په‌خش بكرێت، به‌ڵام وه‌ڵامێكى روونى ده‌ستنه‌كه‌وتووه. سه‌در له تویته‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران دانانیشێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه كه هه‌وڵى كوشتن‌یان داوه. سه‌در ده‌شڵێ، نابێ چاوه‌ڕوانى دانیشتنى نهێنى لێ بكه‌ن، چونكه ئه‌و هیچ شتێك له "گه‌له‌كه‌ى" ناشارێته‌وه.
ده‌وڵه‌تى یاسا:
ئه‌ویش له رابردوو هاوپشكمان بووه
تا ئێستا هه‌ڵوێستێكى یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در نییه، به‌ڵام بۆچوونى جیاوازى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى خراونه‌ته‌ڕوو.
له‌وانه وائیل ركابى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى وه‌ڵامى سه‌در ده‌داته‌وه و ده‌پرسێ، "دیبه‌یت و گفتوگۆ سوودى چییه كه تۆ له 2005 وه هاوپشكمانى". ركابى ده‌شڵێ، "ئه‌و دانیشتنانه‌ى سه‌در داواى ده‌كات بۆ گفتوگۆ، دیار نییه به‌مانه چی ده‌وێ؟".
به‌لیغ ئه‌بوگه‌له‌ل كه سه‌ركرده‌یه له ره‌وتى حیكمه ئه‌مڕۆ له تویتێكدا باس له‌وه ده‌كات، بیرۆكه‌ى دیبه‌یت قبووڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت سه‌در یان "وه‌زیره‌كه‌ى" له گفتوگۆكه ئاماده بن. مه‌به‌ست له وه‌زیره‌كه‌ى ساڵح محه‌مه‌د عێراقییه كه به "وه‌زیرى سه‌در" ناسراوه و به ناوى موقته‌داوه په‌یام بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌لیغ ئه‌بوگه‌له‌ل ده‌ڵێ، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه سه‌ماحه‌تى سه‌در له رابردوودا هیچ گفتوگۆیه‌كى رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام من پاڵپشتى بانگه‌وازه ئاشكراكه‌ى بۆ دیبه‌یت ده‌كه‌م، پێشنیاریش ده‌كه‌م خۆى یان نوێنه‌رێكى فه‌رمى (له‌وانه‌یه وه‌زیره‌كه‌ى) ئاماده‌بێت، نوێنه‌رى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش، با گفتوگۆكه یه‌ك جار نه‌بێت، به‌ڵكو له شێوه‌ى دیبه‌یته‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا چه‌ند جارێك بێت".
حه‌نان فه‌تلاوى:
من به‌شدارى دیبه‌یته‌كه ده‌بم
به‌و مه‌رجه‌ى سه‌در سه‌لامه‌تیم بپارێزێ
حه‌نان فه‌تلاوى كه سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه ئه‌مڕۆ په‌یامێكى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "من وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاماده‌م له گفتوگۆكه به‌شدار بم، به‌و مه‌رجه‌ى دواى گفتوگۆكه سه‌ماحه‌تى سه‌در سه‌لامه‌تیم بپارێزێ".
ئه‌م په‌یامه‌ى حه‌نان فه‌تلاوى وه‌ك توانجێك ده‌خوێنرێته‌وه، له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كه سه‌در باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه‌سانێك هه‌وڵى كوشتن‌یان داوه. عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به هه‌مان شێوه‌ى به‌رپرسانى تر‌ى شیعه وه‌ڵامى سه‌درى داوه‌ته‌وه و پێیوایه ئه‌و داوایه‌ى سه‌در روون نییه.
عه‌لى فه‌تلاوى باس له‌وه ده‌كات نازانرێ ئه‌و دیبه‌یته‌ى كه سه‌در داواى ده‌كات سیاسى یان ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تیه، ناشزانرێ ته‌نیا بۆ ماڵى شیعه‌یه یان پێكهاته‌كانى تریش، عه‌لى فه‌تلاوى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ ماڵى شیعه بێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌رپرسانى پێشووى سه‌در به په‌رله‌مانتار و جێگرانى سه‌رۆكه‌كان كه له رابردوو به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه، له دیبه‌یته‌كه ئاماده بن.
وه‌ڵامه‌كانى به‌رپرسانى شیعه هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر دوو خاڵ ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسیارێتى هه‌ڵه‌كانى رابردوو، له ئه‌ستۆى ره‌وتى سه‌دریشه، ئه‌وانیش به‌شداربوون له ده‌سه‌ڵاتى رابردوو. دووه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان پێینوایه سه‌در به‌و داوایه‌ى ده‌یه‌وێ شه‌قام زیاتر بجوڵێنێ و تێكه‌ڵى بابه‌ته سیاسییه‌كانى بكات.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت باسم خه‌شان كه پێشتر سه‌ر به ره‌وتى سه‌در بوو، ئێستا په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆیه، تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌پرسێ، "به چ سیفه‌تێك سه‌در داواى گفتوگۆ ده‌كات؟". باسم خه‌شان ده‌ڵێ، "نازانم سه‌در به چ سیفه‌تێك داواى كۆبوونه‌وه له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات، ئه‌و رێبه‌رى حزبێكه به ته‌واوى ویستى خۆى ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، كارى له‌وێ نه‌ماوه، له‌و ئه‌نجومه‌نه شتێكى به‌ده‌سته‌وه نییه، ته‌نیا رێكارییه یاساییه‌كان نه‌بێت، بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment