عه‌بدوڵا ئاكۆیى: به‌رگى یه‌كه‌مى وه‌عزه‌كانى عه‌لى وه‌ردى هه‌شت ساڵى ته‌مه‌نى بردووم
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
نوچەنێت: کتێبەکە چەند بەرگە؟ ئایا بەرگی تری بەدوادادێت؟
عەبدوڵا ئاکۆیی: كتێبه‌كه‌م دوو به‌رگ ده‌بێت، به‌رگى یه‌كه‌مى ئێستا به‌رده‌سته و هه‌شت كتێب له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له كتێبه‌كانى (كه‌سایه‌تى تاكى عێڕاقى، ده‌رئاساكانى نه‌ست یان نهێنیه‌كانى كه‌سایه‌تى سه‌ركه‌وتوو، وتاربێژه‌كانى سوڵتان، گاڵته‌جاڕى عه‌قڵى مرۆڤ، ئه‌فسانه‌ى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى، خه‌ون له‌نێوان زانست و بیروباوه‌ڕدا، لۆژێكى ئیبن خه‌لدوون، لێكۆڵینه‌وه له سروشتى كۆمه‌ڵگاى عێراقى) . حه‌زم ده‌كرد كۆى كتێبه‌كانى وه‌ردى له‌یه‌ك كتێبدا كۆ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام كتێبه‌كانى وه‌ردى ژماره‌یان زۆره و هه‌ندێ له كتێبه‌كانیشى لاپه‌ڕه‌كانى زۆرن بۆیه نه‌مویست كتێبێكى گه‌وره و قه‌به ده‌ربچێت و هه‌ڵگرتن و خوێندنه‌وه‌ى سه‌خت بێت. هه‌روه‌ها كاتى زیاتریشى پێویست ده‌بوو بۆیه بڕیارمدا ئه‌و كتێبانه‌ى له پێش كتێبى (چاوخشانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى به مێژووى نوێى عێراق) نووسیوه له به‌رگێكدا كۆ بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها كتێبى (چاوخشانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى به مێژووى نوێى عێراق) كه له شه‌ش به‌رگ و دوو پاشكۆ پێكدێت وه‌ك به‌رگى دووه‌م ئه‌گه‌ر خودا یاربێ و ته‌مه‌ن باقى بێ، چاپى بكه‌م. هه‌روه‌كو له پێشه‌كى به‌رگى یه‌كه‌م ئاماژه‌م پێداوه، له‌وانه‌یه لێره پرسیارێك بێته پێشه‌وه و بڵێى بۆ هه‌ردوو به‌رگت پێكه‌وه له چاپ نه‌دا؟ له راستیدا ئه‌وه پرسیارێكى له‌جێ ده‌بێت به‌ڵام خوێنه‌ر نابێت ئه‌وه له‌بیر بكات تاوه‌كو غه‌در له نووسینه‌كانى وه‌ردى نه‌كه‌م به‌رگى یه‌كه‌م زیاتر له هه‌شت ساڵى ته‌مه‌نى بردووم و كارێكى ئاسان نییه بێی خوێندنه‌وه بۆ كۆى نووسینه‌كانى وه‌ردى بكه‌ى و حه‌قى خۆى پێبده‌ى.
به كتێبێكى دوو به‌رگى خوێندنه‌وه بۆ كۆى نووسینه‌كانى وه‌ردى ده‌كه‌م
نوچەنێت: چەمکی وەعز لەلای عەلی وەردی بە نێگەتیڤ بەکارهاتووە، هەر لەم بارەیەشەوە کتێبێکی هەیە بە ناوی واعیزەکانی سوڵتان، بەڵام تۆ کتێبەکەت ناوناوە وەعزەکانی عەلی وەردی؟
عەبدوڵا ئاکۆیی: پێموانیيه وه‌ردى وه‌عزى به شێوه‌یه‌كى نه‌گه‌تیڤ به‌كارى هێنابێ، به‌ڵكو به نه‌گه‌تیڤ باسى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه وه‌عز بۆ رازیكردنى سه‌رووى خۆیان به‌كارده‌هێنن و خه‌ڵكى ئاسایى پێ له خشته ده‌به‌ن. چونكه له ئه‌سڵدا وه‌عز بۆ باسى بابه‌تى رۆحى و په‌نده‌كانى ژیانه و خه‌ڵك به جۆرێك له جۆره‌كان پێى كاریگه‌ر ده‌بن، ده‌یانه‌وێت په‌یڕه‌وى ئه‌و بابه‌ت و وانانه له ژیانیان بكه‌ن كه له وه‌عزه‌كان گوێیان لێده‌بێت. له‌سه‌ره‌تادا زۆر ناونیشانم بۆ كتێبه‌كه‌م دانا به‌ڵام بۆ راكێشانى سه‌رنجى خوێنه‌ر پێم باش بوو ناوى بنێم "وه‌عزه‌كانى وه‌ردى" چونكه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانى وه‌ردى واعیزه‌كان یان وتاربێژه‌كانى سووڵتانه و له كاتى خۆشی‌دا زۆرترین مشتومڕى به‌دواى خۆیدا هێناوه و قسه‌وباسى له‌سه‌ر كراوه تا گه‌یشتۆته ئاستێك هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له وه‌ردى بكرێت.
نوچەنێت: دەمانەوێت بزانین عەلی وەردی چۆن کۆمەڵگای کوردی خوێندووەتەوە، ئەگەر نەیخوێندووەتەوە توێژینەوەی بۆ نەکردووە هۆکارەکەی چییە؟
عەبدوڵا ئاکۆیی: سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگاى كوردى، وه‌ردى نه‌هاتووه خوێندنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى بكات، جگه له بابه‌تێكى زۆر كورت نه‌بێت كه له كتێبى (چاوخشانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى به مێژووى نوێى عێڕاق) باسى شێخ مه‌حمودى حه‌فید ده‌كات و ده‌ڵێ شێخ مه‌حمود خۆى وه‌كو مه‌لیكى كوردستان ناساند و حكومه‌تى دامه‌زراند. وه‌ردى درێژه به قسه‌كانى ده‌دات و ده‌ڵێت نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڕۆم و باسى بكه‌م به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته بۆ توێژه‌ره كورده‌كان به‌جێ ده‌هێڵم. به بۆچوونى من له‌وانه‌یه چه‌ند هۆكارێكى تریش هه‌بووبن وایان له وه‌ردى كردووه توێژینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى كوردى نه‌كات، له‌وانه نه‌زانینى زمانه‌كه و شاره‌زا نه‌بوونى كه‌لتوور و دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگاى كوردى و نه‌ناسینى سرووشته جوگرافیه‌كه‌یى ..هتد. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ویستبێتى له‌سه‌ر ئه‌و شت و بابه‌تانه بنووسێت كه تاكى عه‌ره‌بى پێى گرنگه و خوێنه‌رى عه‌ره‌بى زیاتر ده‌یخوێننه‌وه، چونكه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین وه‌ردى خۆى ده‌ڵێت "پێم عه‌یب نییه وه‌كو سه‌وزه‌فرۆشێك یان دوكانى پێڵاو ئه‌و بابه‌تانه بوروژێنم كه كۆمه‌ڵگا به زرووره‌تى ده‌زانێ و خوێنه‌ر حه‌ز به زانینیان ده‌كات و وه‌كو بازرگانێك پاره به نووسین و په‌رتووكه‌كانم په‌یدا بكه‌م، چونكه منیش مر‌ۆڤم و پێداویستى ژیانم هه‌یه".
نوچەنێت: زۆربەی بیرۆکەکانی عەلی وەردی لە (50) سەدەی رابردوو گەڵاڵە بووە، ئایا چی وایکردووە تا ئێستا ئەو بیرۆکانە لە ناو عێراقییەکان رەواجی هەبێت؟
عەبدوڵا ئاکۆیی: به شێوه‌یه‌كى گشتى نووسینه‌كانى عه‌لى وه‌ردى دابه‌شى دوو قۆناغ ده‌بن، قۆناغى سه‌رده‌مى رژێمى پادشایه‌تى و سه‌رده‌مى دواى دامه‌زراندنى كۆمارى عێراق، واته ده‌توانین بڵێین وه‌ردى بۆ ماوه‌ى 28 ساڵ توێژینه‌وه و كتێبى نووسیوه له‌نێوان ساڵانى (1951 تا 1979)، هه‌روه‌ها عه‌لى وه‌ردى شاهێدى سه‌ده‌ى بیست بووه و 82 ساڵ ژیاوه و زۆربه‌ى رووداوه گرنگه‌كانى بیستوه و بینیوه. نووسینه‌كانى وه‌ردى باس له بارودۆخى رابردوو و ئه‌و كاتى وه‌ردى ده‌كات، گۆڕانكارى كۆمه‌ڵایه‌تیش به خێرایى روونادات و بۆ ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و ئایین و كه‌لتوور و دابونه‌ریتیان به‌رده‌وام ده‌بن و بە رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م گۆڕانكارییان تێدا روو ده‌دات، هه‌روه‌ها وه‌ردى وه‌كو نووسه‌رێك و توێژه‌رێك كه‌سێكى دووربین بووه و خوێندنه‌وه‌ى بۆ داهاتوو و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردووه. له لایه‌كى تر وه‌ردى یه‌كێكه له نووسه‌ره هه‌ره دیار و به‌ناوبانگه‌كانى عێراق و جیهانى عه‌ره‌بى و ژماره‌یه‌كى زۆرى كتێب هه‌بووه و باسى له زۆر بابه‌تى جۆراوجۆر كردووه ئه‌مه‌ش واى لێكردووه خوێنه‌رى جۆراوجۆرى هه‌بێت.

نوچەنێت: کۆمەڵناسی له عێراق چ سوودێکی لە عەلی وەردی بینیوە؟ ئایا دەتوانین بڵێین لە مێژووی عێراق کۆمەڵناسی وەک عەلی وەردی دروست نابێتەوە؟
عەبدوڵا ئاکۆیی: پێموایه چونكه وه‌ردى رۆڵێكى زۆر گه‌وره‌ى بینیوه له ناساندنى ئه‌و زانسته به كۆمه‌ڵگاى عێراقى و جیهانى عه‌ره‌بى و چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه و نووسینه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى هه‌بووه له ئێزگه‌ى به‌غداد سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌سه‌ر دیارده و كێشه و گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌ردى له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه بڕوانامه‌ى دكتۆراى وه‌رگرتووه له به‌شى كۆمه‌ڵناسى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و تێزى دكتۆراكه‌شى له‌سه‌ر تیۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیبن خه‌لدون بووه، وه‌ردى له‌سه‌ر داواى خۆى خانه‌نشین بووه، یه‌كه‌م كه‌سیش بووه له عێڕاق نازناوى (مامۆستاى راهێنراو) وه‌رگرێت كه ئه‌مه یه‌كه‌م نازناوى زانستیه مامۆستایه‌كى زانكۆ له عێراق به‌ده‌ستى بێنێت، دواى خانه‌نشین بوونیشى سه‌رپه‌رشتى چه‌ندین توێژینه‌وه و قوتابیانى خوێندنى باڵاى كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى وانه بڵێته‌وه. سه‌باره‌ت به په‌یدابوون و دووباره‌بوونه‌وه‌ى كه‌سێكى وه‌كو وه‌ردى له بوارى كۆمه‌ڵناسى به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك به‌و ئاست و ناوبانگه په‌یدا نه‌بووه و وه‌ردى تاقه سوارچاكى زانستى كۆمه‌ڵناسییه له عێراق، به‌ڵام به‌و هیوایه‌م ئه‌و رۆژه ببینین و ببینه خاوه‌نى ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران توێژه‌رو كۆمه‌ڵناسى وه‌ك عه‌لى وه‌ردى و بگره باشتر و بیرمه‌نتریش له وه‌ردى، چونكه ئێستا سه‌رچاوه‌ى زانستى زیاتر به‌رده‌سته و ژماره‌ى زانكۆ و ناوه‌ندى زانستى زیاترن و دنیا زۆر پێشكه‌وتووتره به‌راورد به سه‌رده‌مى وه‌ردى و ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌موو كونجێكى دنیا بڵاوبۆته‌وه و به ئاسانى ده‌توانین ده‌ستمان پێى بگات.
نوچەنێت: خۆت وەک کۆمەڵناسێک بە کامە تیۆری عەلی وەردی سەرسامی؟
عەبدوڵا ئاکۆیی: وه‌ردى خاوه‌نى هیچ تیۆرێك نییه تاوه‌كو پێیان سه‌رسام بم، وه‌ردى نه‌هاتووه بڵێت ئه‌و تیۆره باشه و ئه‌و تیۆره خراپه، به‌ڵكو هاتووه زۆرترین بیروبۆچوونى خستۆته‌ڕوو لایه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنى بیروبۆچوونه‌كانى باس كردووه و بڕیارى بۆ خوێنه‌ر و رۆژگار جێ هێشتووه تاوه‌كو راستى و دروستى بۆچوونه‌كان به‌ده‌ربكه‌وێت. وه‌ردى ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى بۆ دوێنێ باش بوو له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وڕۆ باش نه‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وڕۆ باشه له‌وانه‌یه بۆ به‌یانى باش نه‌بێت واته شته‌كان به نه‌گۆڕى نامێننه‌وه هه‌میشه له گۆڕانكارى به‌رده‌وامدان، وه‌ردى هیچ كات شه‌رم ناكات بیروبۆچوونى خۆى بگۆڕێت و ئه‌وه‌ى دوێنێ پێى باش بووه ئه‌وڕۆ پێى خراپ بێت هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ئه‌وڕۆ پێى باشه به‌یانى پێى خراپ بێت و پاشان بێت بۆچوونى حۆى بگۆڕێت و پێى باش بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌میشه به گومان بووه له راستى و دروستى شته‌كان و به ره‌هایى بڕیارى له شته‌كان نه‌داوه. ئه‌مه‌ش زۆر به زه‌قى له نووسینه‌كانى ره‌نگى داوه‌ته‌وه له‌بڕى ئه‌وه‌ى بڵێ گومانى تێدا نییه ده‌ڵێت پێموایه یان له‌وانه‌یه ...هتد. له‌كۆتایى ته‌مه‌نیشى ئه‌مه زیاتر و زیاتر ره‌نگى داوه‌ته‌وه و گومانه‌كانى له راستى ره‌ها زیاتر بووه.
نوچەنێت: عەلی وەردی لە ژیانیدا زۆر رووبەرووی رەخنە بووەتەوە، ئێمە باس لەو رەخنانە ناکەین کە لە رووی ئاینی ئاراستە دەکرێت، بەڵکو دەمانەوێت لە رووی زانستییەوە دیاریترین رەخنە لە عەلی وەردی هەبێت چییە؟

عەبدوڵا ئاکۆیی: وه‌كو باسم كرد وه‌ردى نه‌هاتووه بڵێت ئه‌و شته راسته یان هه‌ڵه‌یه یان ئه‌وه باشه و ئه‌وه خراپه، به‌ڵكو هاتووه لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان یان لایه‌نه جیاوازه‌كان بخاته‌ڕوو و ئه‌وه‌ى تر بۆ خوێنه‌ر یان رۆژگار به‌جێ بێڵێت تاوه‌كو بڕیاریان له‌سه‌ر بدات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌یاره‌كانى وه‌ردى بڵێن وه‌ردى ناتوانێت بڕیار ده‌رباره‌ى شته‌كان بدات و یه‌قین بێت له راستى و دروستیان به‌ڵكو ته‌نها پێى وایه یان واى ده‌بینێ ...هتد. بێ ئاگا له‌وه‌ى وه‌ردى زۆر حیسابى بۆ پاشه‌ڕۆژ و گۆڕانكارى له زانیاریه‌كان كردووه، هه‌روه‌ها گله‌یى ئه‌وه له وه‌ردى كراوه كه خۆى له هه‌موو بابه‌تێك هه‌ڵده‌قورتێنى و باسى ئه‌و شتانه‌ش ده‌كا كه په‌یوه‌ندى به پاشخانى زانستى ئه‌و نیه‌و یان زانیارى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر شته‌كان نییه هه‌روه‌كو خۆى زۆر به راشكاوى باسى ئه‌و بابه‌ته له كتێبى (ئه‌فسانه‌ى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى) ده‌كات و كه‌وتۆته مشتومڕێكى زۆر تووند له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و بیرمه‌ند و مامۆستاى زانستى زمانى عه‌ره‌بى و له دیارترینیشیان دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق محیه‌دینه، وه‌ڵامى وه‌ردى بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یه هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندى به كۆمه‌ڵگاو لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى مرۆڤه‌وه هه‌بێت ئه‌وا حه‌قى زانستى كۆمه‌ڵناسى و كۆمه‌ڵناسانه قسه له‌سه‌رى بكه‌ن و بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵناس باسى ئابوورى و سیاسى و یاسایى و په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌ده‌بى و ئاینى نه‌كات ئه‌ى باسى چى بكات و بیروبۆچوون ده‌رباره‌ى چى ئاڵوگۆڕ بكات؟ بۆیه ماف به كۆمه‌ڵناسان ده‌دات باسى هه‌موو ئه‌و شتانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیان به ژیانى مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment