به وه‌ستاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كۆڵه‌كه‌یه‌كى تر‌ى ده‌سه‌ڵاتى عێراق ده‌كه‌وێ!
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23 /ئاب/ 2022 لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در چوونه به‌رده‌م باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان كرد. ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له راگه‌یێندراوێكدا كاره‌كانى خۆى راگه‌یاند و ئاشكراى كرد، چه‌ندان هه‌ڕه‌شه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه كراوه و داوایان لێده‌كرێت، بڕیارێكى وه‌لائى ده‌ربكرێت. بۆیه ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و دادگا و دامه‌زراوه‌كانى سه‌ربه ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌م كارانه بڕیارى وه‌ستاندنى كاره‌كانیان داوه، ئۆباڵى هه‌ر ئه‌نجامێكى نه‌خوازراوی ئه‌و كاره‌یش ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌و لایه‌نه‌ى له‌پشت خۆپێشانده‌رانن.
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى:
هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه
ماوه‌ى مانگێك زیاتره ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان"پەرلەمان" له عێراق وه‌ستاوه، تا ئێستا هیچ دانیشتنێك نه‌كراوه، به وه‌ستاندنى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش دووه‌م ده‌سه‌ڵاتى عێراق ده‌وه‌ستێت كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه. ئه‌مه‌یش وایكرد مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌یه‌كى عه‌ره‌بى له میسڕ بوو، كۆتایى به سه‌ردانه‌كه‌ى بهێنێ و به‌په‌له بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "مافى خۆپیشاندان به ده‌ستوور دیارى كراوه، به‌ڵام پێویسته رێز له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بگێرێت، تا له خزمه‌تكردنى گه‌ل له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن". كازمى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه وه‌ستاندنى دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان عێراق ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسى راسته‌قینه‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، په‌یامێكى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى یاسا و ده‌ستوور پاڵپشتى خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ین، به شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كه‌ى پارێزراو بێت، بوونیان بپارێزرێت، به‌ڵام نابێت نه‌یارییمان له‌گه‌ڵ دادگا هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆك بین هه‌ر هه‌موومان په‌نا بۆ دادوه‌رى ده‌به‌ین".
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا هۆشدارى له‌سه‌ر په‌ككه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌دات، پێیوایه هه‌موو لایه‌ك له‌و كاره زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت، به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێ، "ئه‌مه ده‌رگا بۆ كه‌سانێك ده‌كاته‌وه كه خۆیان مه‌ڵاس داوه تا كه‌لێنه‌كان وه‌ك هه‌لێك بقۆزنه‌وه".
هاوكات له‌سه‌ر وه‌ستاندنى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه، كه نه‌یارى ره‌وتى سه‌دره، به‌یاننامه‌یه‌كى تووندى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌و كارانه‌ى لایه‌نگرانى سه‌در به داگیركاریى وه‌سف ده‌كات. چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ده‌ڵێ، "هه‌ر په‌یام و بانگهێشتێكى ره‌وتى سه‌در بۆ گفتوگۆى راسته‌وخۆ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، تا ره‌وته‌كه له داگیركاریى دامه‌زراوه‌كان پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه".
كازمى به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا
دواى ئه‌م رووداوانه به چه‌ند كاتژمێرێك، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ له به‌غدا له راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه كردووه، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئاراسته‌ى دادگا كراون. له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا دوو بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ محه‌مه‌د ساعدى و سه‌باح ساعدى كه سه‌ركرده‌ن له ره‌وتى سه‌در، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كردووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كرد، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بدات، داواى له لایه‌نگرانیشى كرد، سكاڵا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان تۆمار بكه‌ن و به دادگاكانى بده‌ن. دادگاى فیدڕاڵى له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسى له‌وه كرد، بۆى نییه ده‌ست له كاروبارى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر‌ى عێراق وه‌ربدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment