چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: هه‌ر گفتوگۆ و په‌یامێكى سه‌در ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌یاننامه‌یه‌كى تووندى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر گفتوگۆ و په‌یامێكى راسته‌وخۆى ره‌وتى سه‌در ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى "سه‌در واز له‌ داگیركاریى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌هێنێ".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/ئاب/2022 چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ به‌ره‌یه‌كى لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌، له‌ راگه‌یێندراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در ناكه‌ن، له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رایده‌گه‌ینێ هیچ په‌یامێك و بانگهێشتێك بۆ گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌ ره‌وتى سه‌در قبووڵ ناكات، تا ئه‌و ره‌وته‌ى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ داگیركردنى دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان رانه‌گه‌ینێ".

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یش ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى.ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق ئاشكراى كرد، هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه‌ و داواى لێده‌كرێت بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بدات، بۆیه‌ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك كاره‌كانى ده‌وه‌ستێنێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین