راوى ماسى قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – نوچەنێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەیانی دووشەممەوه‌ راوکردنی ماسی لە رووبار و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغه‌ دەکرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ بە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری بە ژمارە ٦٨٩  کە لە (٧/٣/٢٠٢١) دەرچووە، داواى كردووه‌  لە رۆژی ١٥/٣/٢٠٢١ تاوەکو١٤/٦/٢٠٢١ راوکردنی ماسی قەدەغە بکرێت. ئامانج له‌و بڕیاره‌ پاراستنى سامانى ماسییه‌ له‌ كوردستان.

نزیکەی 2 هەزار تۆن ماسی لە رووبار و دەریاچەکاندا راو دەکرێن لە هەرێمی کوردستاندا ساڵانە، جگە لەوەش نزیکەی ٣٩٦ پڕۆژەی مۆڵەتپێدراوی بەخێوكردنی ماسی لە هەرێمی كودستان هەن کە كۆی وزەی بەرهەمهێنانی ساڵانەیان دەگاتە سێ هەزار و٦٧ تۆن ماسی. زۆربەی ئەو پڕۆژانەش پەڕوانە بۆ زیادكردنی ئۆكسجینی حەوزەكان بەكاردەهێنن و بەرهەمی ساڵانەیان لە نێوان ٣٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ تۆن دەبێت.

پێویستی ساڵانەی هەر تاكێکی هەرێمی كوردستان بۆ گۆشتی ماسی بە 2.9 كیلۆگرام دیاریكردووە، بەپێی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین