ئەمڕۆ بیروڕا

نوسینی: لوقمان حەوێز

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ 23 ی ئاب لە ساڵی 1991 کۆدی جیهانی WWW بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت داهێنرا لەلایەن جۆن بێرنارد لی Bernard.Lee بۆ بەکارهێنانی گشتی و بازرگانی ئینتەرنێت...

ئەم داهێنانەش دوای بڕیاری هەڵگرتنی بەربەستەکان هات بۆ ئەوەی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی ئازاد بەکاربهێنرێت لەلایەن کۆمپانیاکان و هاووڵاتی ئاسایی، دوای ئەم هەنگاوانە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکا بە ملیارەها دۆلار سەرمایەگوزاریان کرد لەم بوارە و تاکو لە ساڵی 1995 ئینتەرنێت لە ئەمەریکا بەتەواوی بە بازرگانی کرا، تا کۆتایی نەوەتەکان ژێر خانە سەرەکیەکانی ئینتەرنێت لە جیهان کە بە Backbone ناسراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دروست کرا و ئێستا لە ڕێگەی ئەو باک بۆنانەوە لە ڕێگەی تۆڕێکی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک هەموو جیهان بەیەکەوە بەستراوە و بە کلیکی پەنجەیەک زانیاری لەم سەرەی جیهان بۆ ئەو سەری دەگوازرێتەوە...
زۆر پێناسەی جیاواز کراوە بۆ ئینتەرنێت، هەندێک پێیان وایە ئینتەرنێت گەورەترین زبڵخانەیە، ئەگەر بگەڕێیت شتی باشی تیا دەدۆزیتەوە، بەڵام من تۆڕی ئینتەرنێت بە بانکی زانیاری مرۆڤایەتی دادەنێم، یان گەورەترین کتێبخانە کە ملیارەها کتێب و نوسراو و زانیاری جۆراو جۆری تێدایە، لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایە بیت هەمووی ئه وەندەی لێدانی پەنجەیەک دورە لێت...
هەروەها داهێنان و بەرجەستەکردنی تۆڕی ئینتەرنێت هەنگاوێکی پێویستە بۆ گەیشتنی مرۆڤ بە پلەیەکی بەرزتر لە شارستانیەتی یان بە وردی‌ بڵێم گەیشتن بە پلەی یان ئاستی یەک لە شارستانیەتی، لە ئێستادا بەپێی پێوەرەکەی کارداشێف بێت بۆ پێوانەکردنی ئاستی شارستانیەتی بونەوەرە زیرەکەکانی نێو گەردوون کە چوار ئاستە هێشتا شارستانیەتی ئێمەی مرۆڤ لەنێوان پلە سفر و پلە یەکە و جارێ نەگەیشتووین بە ئاستی یەک...
ئەم نەخشەیەی خوارەوەش تۆڕی جیهانی کێبڵی ئینتەرنێت نیشان دەدات کە لە ژێر دەریا و ئۆقیانووسەکان دانراوە و ئێستا هەموو جیهانی بەستۆتەوە بەیەکتر

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین