ئەمەريكا گرووپێكى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران لە سوريا بۆردوومان دەكات ئێران
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكرايكرد، "بە فەرمانى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا گرووپێكى سەر بە سوپاى پاسدارانمان لە دێرزور بۆردومان كرد."

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، "لە پێناو دانانى سنوورێك بۆ مەترسييەكانى ئێران، بە فەرمانى جۆ بايدن گرووپێكى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێرانمان لە دێر زورى سويا بۆردوومان كرد."

لە بەشێكى راگەيێندراوە هاتووە، “ئەو بۆردوومانە بە ئامانجى لێدان بوو لە ژێرخانى گرووپەكانى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران كە لەو ناوچانە بەكارى دەهێنن، هەروەك بۆ پارێزگاريشە لە هێزەكانى ئەمەريكا بەرانبەر هێرشەكانى ئێران ناوەڕاستى ئەم مانگە بۆ سەر بنكەى سەربازيى وڵاتەكەمان لە تەنەفى باشوورى سووريا.”

راگەيێندراوەكەى ئەمەريكا ئەو گورزانە بۆ پارێزگارى لە ئەمەريكيەكان لەو ناوچان و بەرگريكردن لە خۆيان بە پێويست دەزانێت، بۆ ئەوەى سنوورێك بۆ زيادبوونى ئاڵۆزييەكان و كەمكردنەوەى مەترسييەكان دابنێت. 

لە بەشێكى ترى ئەو راگەێندراوە هاتووە، "ئەمەريكا هەوڵى ململانێ نادات، بەڵام بەردەوام رێكارى پێويست بۆ بەرگرى لە گەل و پارێزگارى لە خۆى دەگرێتە بەر، چونكە هێزەكانى ئەمەريكا بۆ تێكشكانى هەميشەيى داعش لە سووريان."

سەبارەت بە زيانەكانيش تا ئێستا هيچ لايەنێكى فەرمى زيانەكانى ئەو بۆردوومانەى بڵاونەكردۆتەوە. 

لەدواى راپەڕينەكانى گەلانى سووريا لە (2011) سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ پارێزگارى لە رژێمى سوويا چەندين بنكەى لەو وڵاتە كردۆتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین