كۆبوونه‌وه‌ى كازمى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دواخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئاشكراى كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌ بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق بكرێت، بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/ئاب/2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رپرس به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكرێت، بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌ و گوتویه‌تى، "پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدار بن، تا ئه‌و كاته‌ى ره‌وتى سه‌دریش ئاماده‌ ده‌بێت" سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌یش كردووه‌ هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌  ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شداربن و كازمییان به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌، گوایه‌ له‌پشت ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى ئێستایه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌یش هۆكار بووه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوا بخات.

هه‌فته‌ى رابردوویش چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق بێ به‌شداربوونى سه‌در له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین