حه‌لبووسى له‌ژێر فشار به‌ ئه‌نجامدانى دانیشتنێكى په‌رله‌مان رازیبووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سائیر جبوورى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، 180 په‌رله‌مان داواى ئه‌نجامدانى دانیشتنێكیان كردووه‌ و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ژێر فشار رازیبووه‌ سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه‌ بكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/ئاب/2022 سائیر جبوورى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، دوێنێ به‌ ئیمزاى 180 په‌رله‌مانتار داواى دانیشتنێك له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كراوه‌، ئه‌ویش ره‌زامه‌ندى داوه‌، به‌و مه‌رجه‌ى خۆى سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه‌ نه‌كات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، دواتر په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر حه‌لبووسى ئه‌ویش به‌ دانیشتنه‌كه‌ رازیبووه‌. 

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ده‌كات، باس له‌وه‌ ده‌كات دانیشتنه‌كه‌ بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، كێشه‌ى ئاو، هێرشه‌كانى توركیا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو 220 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون ئه‌وا دانیشتنه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌گۆڕێت. به‌ڵام باسى له‌ هیچ واده‌یه‌كى بۆ دانیشتنه‌كه‌ نه‌كردووه‌. 

به‌ هۆى مانگرتنى لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌، ماوه‌یه‌ك په‌رله‌مانى عێراق كاره‌كانى وه‌ستاوه‌، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كان بكرێته‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ریشدا ره‌وتى سه‌در داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌كه‌ ده‌كات.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین